گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەخۆڕایی دەدرێت بە هاوڵاتیان

عێراق وادەى بەردەستبوونى ڤاکسینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

2020.07.24 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق وادەى بەردەستبوونى ڤاکسینى کۆرۆناى ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق وادەى بەردەستبوونى ڤاکسینى کۆرۆنا و دابەشکردنى بەشێوەى خۆڕایی بەسەر هاوڵاتیاندا ڕاگەیاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حازم جومەیلى بریکارى وەزارەتەکە بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، وەزارەتەکەیان لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لەگەڵ کۆمپانیاى (فايزر) کۆبووەتەوە لەبارەى دابینکردنى ڤاکسینى کۆرۆنا و ئەو ئەنجامەى کۆمپانیاکە پێی گەیشتووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، رێککەوتوون لەسەر ئاگادارکردنەوەى وەزارەتەکە لەتاقیکردنەوەکانى ئەم دواییەى کۆمپانیاکە، ئاگاداربوون لە دوایین پێشهاتەکان لەرێگەى زیاد لەسەرچاوەیەکەوە بەپێی جۆرى ڤاکسینە و نرخەکەى و کاتى رادەستکردنى.

 

جومەیلى باسى لەوەشکردووە، ڤاکسینى کۆرۆنا لەکۆتایی ئەمساڵ یان ساڵى داهاتوو بەردەستدەبێت و بەخۆڕایی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.