گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرزترین ئامارى رۆژانەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

2020.07.24 - 23:24
بەرزترین ئامارى رۆژانەى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

ناس کورد-

 

رێکخراوى تەندروستى جیهانى زیادبوونێکى پێوانەیی نوێی ژمارەى توشبووانى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان ڕاگەیاند.

 

بەپێی راپۆرتى رۆژانەى رێکخراوەکە، لە 24 کاتژمێردا 284196 هەزار حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە بەرزترین ئامارى رۆژانەیە لەو کاتەوە کە ڤایرۆسەکە بەجیهاندا بڵاوبووەتەوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، گەورەترین زیادبوونى توشبوون لە ئەمریکا و بەرازیل و هند و باشورى ئەفریقا بووە.

  

بەپێی راپۆرتەکە، هەروەها لەو ماوەیەدا 9753 حاڵەتى نوێی مردن زیادیکردووە، کە گەورەترین زیادبوونى رۆژانەیە لە 30 ى نیسانەوە کە 9797 حاڵەت تۆمارکرابوو.

 

ئامارى پێشووى پێوانەیی توشبوون بە کۆرۆنا لەماوەى رۆژێکدا لە 18 ى تەموز تۆمارکرابوو کە 259848 هەزار حاڵەت بوو.

 

ڕێژەى مامناوەندى مردن لە رۆژێکدا لەمانگى تەموزەوە تا ئێستا پێنج هەزار حاڵەتە، لەکاتێکدا لەمانگى حوزەیراندا 4600 حاڵەت بوو.