گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکارێکی حەسەن ڕۆحانی هەڕەشەی کوشتن لە سەرکردەکانی ئەمریکا دەکات

2020.07.24 - 13:53
ڕاوێژکارێکی حەسەن ڕۆحانی هەڕەشەی کوشتن لە سەرکردەکانی ئەمریکا دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکاری حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، فەرماندەکانی ئەمریکا لە پشت ڕووداوی ڕوبەڕوبوونەوەى فڕۆکە مەدەنییە ئێرانییەکە بوون لەلایەن دوو فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکییەوە لە ئاسمانی سوریا. 

 

حوسامەدین ئاشنا، ڕاوێژکاری حەسەن ڕۆحانی لە تویتەری خۆی هەڕەشەی لە سەرکردەکانی ئەمریکا کردووە و دەڵێت، "ئەوەى گیانی ڕێبەرەکانی خۆشدەوێت یاری بە گیانی گەشتیارانی ئێمە ناکات."

 

دوێنێ پێنجشەممە، فڕۆکەیەکی مەدەنی سەر بە کۆمپانیای ماهانی ئێران کە لە گەشتێکدا بوو لە تارانەوە بۆ بەیروت توشی ڕووداوێک بوو لە ئاسمانی سوریا، چەند سەرنشینێک بریندار بوون، بەڵام بە سەلامەتی گەیشتە جێ.

 

دواتر فەرماندەی سەربازیی ئەمریکی ناوەند ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی ئێف 15ی هێزی ئاسمانی ئەمریکی لە دوری یەک کیلۆمەترەوە چاودێری فڕۆکە ئێرانییەکەى کردووە، "ئەوەش بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان ڕێگەپێدراوە."