ناس کورد-
لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی پڕوکێنەری گەرما ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووە و هەرێمی کوردستانیشی گرتووەتەوە، پلەکانی گەرما دەگەنە ئاستێکی پێوانەیی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سادق عەتیە، شارەزای کەشناسی عێراقیی دەڵێت، شەپۆلەکە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە دەگاتە لوتکە و لە هەندێک شوێنی باشور و ناوەڕاستی عێراق پلەکانی گەرما دەگەنە 53 پلەی سەد."
دەشڵێت، "لە کۆتایی مانگدا شەپۆلی کۆتایی دێت."
هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئاسمانی پارێزگاکانی هەرێم نیمچە هەور بێت لەگەڵ تاوە بارانی بچڕ بچڕ لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.