گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی کارەبای عێراق: 80%ی پابەندبوونەکانمان بۆ بەستەوەى هێڵی کارەبا بە کەنداوەوە تەواو کردووە

2020.07.24 - 11:00
وەزارەتی کارەبای عێراق: 80%ی پابەندبوونەکانمان بۆ بەستەوەى هێڵی کارەبا بە کەنداوەوە تەواو کردووە

 ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاند، 80%ی پابەندبوونەکانیان کە لە ڕێککەوتنی بەستنەوەى کارەبای عێراق بە هێڵی کارەبای کەنداو تەواو بووە و لە هەنگاوی یەکەمدا 500 مێگاوات دەدرێتە بەسرە. 

 

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتەکە ئەمڕۆ هەینی، 24ی تەموزی 2020، بە ئاژانسی فەرمیی حکومەتی وتووە، قۆناغی یەکەمی ئەو ڕێککەوتنەی عێراق لەگەڵ دەستەى کارەبای کەنداو کردوویەتی بریتییە لە دابینکردنی 500 مێگاوات کارەبا بۆ پارێزگای بەسرە لەڕێگەی هەردوو وێستگەی فاوی نوێ و فاوی کۆن، هەروەها وێستگەی گۆڕەری 400 کەی ڤی لە فاو دادەنرێت.

 

ئەحمەد موسا دەشڵێت، ڕێککەوتنەکە پشتی بە چەند پابەندبوونێک لەسەر عێراق و لایەنی کەنداو بەستووە، عێراق 80%ی پابەندبوونەکانی تەواو کردووە."

ئاماژەى بەوەشکردووە، "هۆکاری دواکەوتن دەکەوێتە سەر لایەنی کەنداو، ئەوەش لەوانەیە بەهۆکاری ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە بن وەک قەیرانی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، وەزارەت بە بەردەوامی کۆبوونەوەکانی خۆی ئەنجام دەدات بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنەکە."

 

جەختیشیکردەوە کە "لە ئەگەری دەستپێکردنەوەى کاری لایەنی جێبەجێکاری کەنداو بۆ جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنەکە، لە ماوەى ساڵێک یان زیاتر کاری تێدا دەکرێت."

 

ڕاشیگەیاند کە "ڕێککەوتنەکە ئاستی بەرهەمهێنان و دابینکردنی کارەبا لە عێراقدا زۆر پێش دەخات، هەوڵ دەدەین سەرجەم وێستگەکان بکەینە غاز و ئەوەش جێگرەوەیەکی باشە لە ئەگەری کوژانەوەى بەشێک لە وێستگەکان."