گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵینەوەيەكى نوێ: مەرج نييە جەستە تەنها چەند مانگێك دژى كۆرۆنا بەرگرى دروست بكات

2020.07.23 - 22:31
لێكۆڵینەوەيەكى نوێ: مەرج نييە جەستە تەنها چەند مانگێك دژى كۆرۆنا بەرگرى دروست بكات

ناس کورد- 

زانايان لێكۆڵينەوەيەكى پێشوويان ڕەتكردەوە سەبارەت بەوەى كە بەرگرى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەوانەى كە توشبون و چاكبونەتەوە تەنها چەند مانگێك دەخايەنێت و دەڵێن، ونبونى دژە تەنەكان لەناو جەستەى ئەوانەى چاكبونەوە واتاى ئەوە نييە كە بەرگرى دژى ڤايرۆسەكە لەدەست دەدەن.

 

بدى كريش، شارەزاى بوارى نەخۆشيە گواستراوەكان لەزانكۆى فاندربيڵت لە ولايەتى تينيسى ئەمريكا سەبارەت بە لێكۆڵینەوە نوێكە ڕايگەياندوە، توشبوون و چاكبونەوە مەرج نييە تا كۆتايى ژيان بەرگرى دژى ڤايرۆسەكە دروست بكات، بەڵام دژە تەنەكانيش كە دروست دەبن تەنها بەشێكى چيرۆكەكەن.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، سيستمى بەرگرى جەستە دەتوانێت بيرى بكەوێتەوە كە دژە تەنە نوێكان چۆن دروست دەكات ئەگەر پێويستى بێت، هەروەها بەشى ترى سيستمەوە دەتوانێت هێڕش ئەنجام بدات.

 

كاتێك جەستە ڕووبەڕووى هێڕشى دەرەكى دەبێتەوە وەك ڤايرۆس، سيستمى بەرگرى جەستە خانەى تايبەت دروست دەكات كە ڤايرۆسەكان ديارى دەكەن و لەناويان دەبەن، بۆ ئەوەش جەستە پرۆتينێك دروست دەكات كە دژە تەنيان هەڵگرتوە و تايبەتن بە بەئامانجگرتنى سەرچاوەى ئەو هێرشە ديارى كراوە.

 

شارەزايانى زانكۆى كاليفۆرنيا ئەوەيان ئاشكراكردبوو، ئەو تووشبووانەى چاكبونەتەوە دواى 36 ڕۆژ نيوەى دژە تەنەكان لە جەستەياندا وندەبێت، هۆشداريشيان دابوو لە باسكردنى دروستبونى بەرگرى بەكۆمەڵ تا ئەو كاتەى كە ڤاكسينێكى چالاك بەرهەمدەهێنرێت.

 

كريش سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت: " هاوڕام لەگەڵ ئەو بۆچونە، بەڵام بەشى ترى سيستمى بەرگرى هاوكارە لە دابينكردنى بەرگرى ئەويش لەڕێگەى دروستكردنى دژە تەنەكان و گەشەپێدانى بيركەوتنەوەى ئەوەى كە ئەگەر جەستە دووبارە تووشى ڤايرۆسەكە بووەوە چۆن بتوانێت بيپارێزێت لە ڤايرۆسەكە ئەگەر پێويست بكات."

 

ئاليسۆن كريس خانمە زاناى بوارى بەرگرى لە زانكۆى ڤێرجينيا دەڵێت، ڤاكسينەكان كە هانى سيستمى بەرگرى دەدەن بۆ دروستكردنى دژە تەنەكان زۆر زياتر لە شێوەى سروشتى بەرگرى دەدەنە جەستە، چونكە كۆپيەکى پاك بەكاردەهێنن كە هانى وەڵامدانەوەى جەستە دەدەن.