گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا وەڵامى هەڕەشەكانى خامنەيى دەداتەوە: بۆ شاردنەوەى قەيرانى ئابورى وڵاتەكەيەتى

2020.07.23 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمريكا وەڵامى هەڕەشەكانى خامنەيى دەداتەوە: بۆ شاردنەوەى قەيرانى ئابورى وڵاتەكەيەتى

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا وەڵامى هەڕەشەكانى عەلى خامنەیى، ڕابەرى باڵاى شۆڕشى ئيسلامى ئێران سەبارەت تۆڵەكردنەوە كوشتنى قاسم سولەيمانى، فەرماندەى پێشووى فەيلەقی قودسى ئەو وڵاتە دەداتەوە و وتەبێژى وەزارەتەكە دەڵێت، هەوڵدانە بۆ لابردنى چاوەكانە لەسەر ئەو قەيرانە ئابوريەى ئەو وڵاتە پێدا تێپەڕ دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا لە لێدوانێكدا بە ماڵپەڕى "الحرة"ى وتوە، خامنەيى هەوڵى ئەوە دەدات چاوەكان و فيكرەكان لەسەر ئەو قەيرانە ئابوريە لاببات كە ئێرانى پێدا تێپەڕ دەبێت.

 

باسى لەوەشكردوە، هەروەها دەيەوێت چاوەكان لەسەر ڕۆڵى ڕژێمەكەى لە پێشێلكردنى مافەكانى مرۆڤ لە تەواوى ناوچەكەدا وەك كوشتنى خۆپيشاندەران و بەرگريكاران لە مافەكانى مرۆڤ لە عێراق لەسەر دەستى ميليشياكانى لاببات.

 

ئۆرتاگۆس ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، بۆيە ڕۆژێكى تەواوى بەسەر بردوە و لە تويتەر بە توڕەييەوە درۆ بڵاودەكاتەوە و پۆست دەكات لەسەر ڕۆڵى ئەو هاوپەيمانێتيەى ئەمريكا بەڕێوەى دەبات لە بەديهێنانى سەقامگيرى لە عێراق.

 

دەشڵێت، جێى سەرسوڕمان نييە كە خامنەيى هەڕەشە لە ئەمريكا بكات، لەوانەيە پێويست بێت لەسەر كۆمپانياى تويتەر ئەوە بە پێشێلكردنى سياسەت و مەرجەكانى لەقەڵەم بدات.

 

لەكانى پێشوازيكردن لە مستەفا كازمى، سەرۆك وەيرانى عێڕاق، عەلى خامنەيى هەڕەشەى وەڵامدانەوەى توندى كرد لە تۆڵەى كوشتنى قاسم سولەيمانى و وتى، ئێران ئەو بابەتە لەبير ناكات و بە دڵنياييەوە گورز لە ئەمريكيەكان دەوەشێنين.

 

هەروەها باسى بوونى ئەمريكيەكانى لە عێراق كردوو بە كازمى وت: "ميوانەكەتيان كوشت لەناو ماڵەكەتدا و دانيشيان پێدانا، ئەوە بابەتێكى هەروا ئاسان نييە".

 

لەسەرەتای ئەمساڵ قاسم سولەيمانى، فەرماندەى پێشووى فەيلەقى قودس ئێران و ئەبومەهدى موهەنديس، جێگرى پێشووى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى لەشارى بەغدا لەلايەن فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانى ئەمريكا كوژران.