گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم؛ 159 توشبوو چاکبوونەوە و 11 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا

2020.07.23 - 20:21
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم؛ 159 توشبوو چاکبوونەوە و 11 توشبووی دیکەش گیانیانلەدەستدا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی ٢٤٥ توشبووی نوێی کۆرۆنای ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشكرد، ١٥٩ توشبووش چاکبوونەتەوە و ١١ توشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٢٧٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون و سەرئەنجام ٢٤٥ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

(١٠١ هەولێر)

(٧٤ سلێمانی، ٣٢ گەرمیان، ٢١ ڕاپەڕین)

(٣ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات ١٥٩ توشبووی ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (١١٤ هەولێر)

(١٦ گەرمیان)

(٧ دهۆك)

(٢٢ هەڵەبجە)

 

لەڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ توشبوو گیانیانلەدەستداوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

                  

(١ هەولێر)

(٨ سلێمانی، ٢ گەرمیان)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئامارە گشتییەکانی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەن:

 

کەڕەنتین ١٩٨٦٨ هاوڵاتی                (١٨٠٩٦ دەرچوو)

پشکنین ١٨٣٧٧٠                    (٧٨٤٨٣ هەولێر، ٦٠٦٤٧ سلێمانی، ٤٢٨٣٤ دهۆك، ١٨٠٦ هەلەبجە)

تووشبوون ١١٨١٦                            (٣٢٤٣ هەولێر، ٧٧٩٩ سلێمانی، ٣٧١ دهۆك، ٤٠٣ هەلەبجە)

چاکبوون ٦٤٦٨                       (٢٣٠٢ هەولێر، ٣٥٤٧ سلێمانی، ٣٠٠ دهۆك،  ٣١٩ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٨٩٣    (٨٥٦ هەولێر، ٣٨٩٠ سلێمانی، ٧١ دهۆك،  ٧٦ هەلەبجە)

مردن ٤٥٥                              (٨٥ هەولێر، ٣٦٢ سلێمانی، ٨ هەڵەبجە)