گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای ئەوەی دەنگیدا پەنجەی خۆی بڕیەوە

2019.04.20 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
دوای ئەوەی دەنگیدا پەنجەی خۆی بڕیەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

.

دەنگدەرێک هەستا بە بڕینەوەی پەنجەی خۆی دوای ئەوەی کە بۆیدەرکەوت بەهەڵە دەنگی داوە بەو لیستەی کە دژ بە لیستە خوازراوەکەی خۆیەتی، لە میانەی خولی دووەمی هەڵبژاردنەکانی هندستان.

.

بەپێی ڕۆژنامەی ئاسیای نێودەوڵەتی، باوان کۆمار لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەکە ڕونی کردۆتەوە، بەهەڵە دەستی ناوە بە نیشانەی گوڵەکەدا، لەبری ئەوەی دەستبنێت بە نیشانەی فیکلەکەدا کە لۆگۆی ئەو پارتە دڵخوازەکەیەتی، بۆیە ئەو پەنجەیەی خۆی بڕیوەتەوە کە دەنگی پێداوە.

.

باوان دەڵێت، بە نیاز بووە، دەنگ بە پاڵێوراوی لیستی باهوجان ساماغ بدات، لە دژی پاڵێوراوی بهاراتیا جانتای دەسەڵاتدار، لە شاری بڵند شەهر لە ویلایەتی ئۆتربرادش، بەڵام بە هەڵە بە پێچەوانەوە دەنگی داوە.

.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگدەرەکانی هیندستانیش هاوشێوەی زۆربەی وڵاتان، دوای دەنگدان پەنجەیان دەخەنە ناو "مرەکبێکەوە" کە زۆر بە گرانی ئەو ڕەنگە لادەبرێت.

.

.