گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێکیان دەستی لە کوشتارگەی سپایکەردا هەبووە

وێنە؛ دژە تيرۆرى عێڕاق و دژە تيرۆرى سلێمانى دوو چەكدارى داعشيان دەستگيركرد

2020.07.23 - 17:33
وێنە؛ دژە تيرۆرى عێڕاق و دژە تيرۆرى سلێمانى دوو چەكدارى داعشيان دەستگيركرد

ناس کورد- 

لە هەڵمەتێكى هاوبەشدا هێزەكانى دژە تيرۆرى عێراق و دژە تيرۆرى پارێزگاى سلێمانى دوو چەكدارى داعشيان دەستگير كرد كە يەكێکيان دەستى لە كوشتارگەى سپايكەردا هەبووە.

 

لەو بارەيەوە ليوا يەحيا ڕەسوڵ، وتەبێژى سەركردەى گشتیى هێزە چەكدارەكانى عێڕاق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، هێزێكى دژە تيرۆر توانيويانە لە پرۆسەيەكى تايبەت هەڵبكوتنە سەر دوو چەكدارى ڕێكخراوى داعش.

 

ڕونيشكراوەتەوە، پرۆسەكە بەيانى ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجام دراوە و هەردوو ئەندامەكەى داعش دەستگير كراون كە يەكيان لە كوشتارگەى سپايكەر بەشدارى كردووە.

 

وتەبێژى سەركردەى گشتیى هێزە چەكدارەكانى عێراق ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، پرۆسەكە لە پارێزگاى كەركوك ئەنجامدراوە، لەسەر زانيارى وردى هەواڵگرى و بەهاوبەشى بووە لەگەڵ هێزێكى تايبەتى دژە تيرۆرى پارێزگاى سلێمانى.

 

كوشتارگەرى سپايكەر لەپارێزگاى سەڵاحەدين لەلايەن چەكدارانى ڕێكخراوى داعشەوە ئەنجام درا و تێيدا 2000 بۆ 2200 خوێندكارى كۆلێژى سەربازى بەشى هێزى ئاسمانى دەستگيركران و برانە كۆشكى سەرۆكايەتى لە تكريت و كوژران و هەندێكيشيان بە زيندوويى نێژران.