گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەلێدان لە گەندەڵکاران ناودەبرێت 

كازمی پۆستی ڕاوێژكاری لیژنە وەزاریییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە

2020.07.23 - 15:17
كازمی پۆستی ڕاوێژكاری لیژنە وەزاریییەكان هەڵدەوەشێنێتەوە

ناس کورد- 

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگۆی ئەوە هەیە کە سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕاوێژكاری لیژنە وەزارییەكانی ئەنجومەنی وەزیرانى داوە، گەر وای كردبێت ئەوا دەرگاى بەسەر یەكەمین کانگاى گەندەڵى لەوڵات، دادەخات. 

 

لەڕاگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ (پێنجشەممە،23ی تەمموزی 2020 بڵاوی كردووەتەوە، عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەنگۆ هەیە كە مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران هەستاوە بەهەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ڕاوێژكارەكان لەلیژنەكانی وزە و ئابوری و چەند لیژنەیەكی دیكە لەسەرۆكایەتی وەزیران.

 

نوسەیق دەشڵێت "ئەو هەنگاوە گەر بەكرداری جێبەجێ بكرێت ئەوا لێدانە لەهەندێك گەندەڵكاران و داخستنی دەرگایە بەڕووى کانگاى گەندەڵى لەوڵاتدا.

 

نوسەیف ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەندێك لەڕاوێژكارەكان كارەكانیان بۆ بەرژەوەندی عێراق نیە و نەیانتوانیوە بەڕاوێژەكانیان ئەو پارە زۆرەی كە لەگرێبەستەكانەوە لەڕێگەی لیژنە وەزارییەكانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەندەڵیی پێوە دەكرێت، ڕابگرن.

 

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، ڕاوێژکارەکان زۆربەى گرێبەستە گەندەڵییەکانیان لەڕێگەى بەدەستهێنانى جیاوازى لە کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنى وەزارى و راوێژکارەکان، بەدەستهێناوە. تەنانەت کار گەیشتووەتە ئەوەى یەكێك لەڕاوێژەكارەكان هەستاوە بەئەنجامدانی گرێبەستێك لەلیژنەیەكی وەزارییەوە بۆ خزمەتى لایەنێكی بێگانە.

 

هەروەها نوسەیف داواش دەكات حكومەت پڕۆژە یاسای گرێبەستە حكومییەكان ئامادە بكات بۆ داخستنی سەرجەم ئەو دەرگایانەی كە گەندەڵیان لێوە دەكرێت ئەوەش بەپێی چەند مادەیەكی ڕوون و جێگیر كە لەگرێبەستەكاندا جێ بەجێ بكرێن.

جەختیشی لەوە كردەوە، یاساكەی ئێستا لەسەر ڕەفەی هەندێك وەزارەتی گەندەڵ دانراوە و جێبەجێ ناكرێت.

 

نوسەیف دەشڵێت، هەوڵی یەكخستنی هەردوو یاساكە دەدەن و گەر حكومەت بەپڕۆژە یاساكە هەڵنەستا ئەوا ئەوان وەكو لیژنەکەیان لەپەرلەمانەوە پڕۆژە یاسایەك ئامادە دەكەن كە تێدا دەرفەت بەلێپرسینەوەى ئەوانە دەدات کە گەندەڵی بەگرێبەستەكانەوە دەكەن تا ڕوبەڕووی دادگا بكرێنەوە.