کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی شه‌وی 10ی ئه‌م مانگه گه‌نجێكی له كه‌سنه‌زان كوشتبوو و دواتر هه‌ڵاتبوو، له لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی كۆیه ده‌ستگیركراوە کە تەمەنی 47 ساڵە و دەرکەوتووە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە.
.
لە ڕاگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا، ئەمڕۆ هەینی 19ی نیسانی 2019 شاخەوان سه‌عید، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی كه‌سنه‌زان رایگه‌یاندووه: دوای ئاگادارکردنەوەیان بە بوونی تەرمێک لە 11ی نیسان لە سنووری بنکەکەیان دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵەری چوون بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەسێک بەناوی بیلال عه‌بدولره‌حمان، کەتەمەنی 28 ساڵە بەھۆی بەرکەوتنی زەبرێکی بەھێز بەسەریەوە لە ڕۆژی پێشرە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی لە ڕێگای کەسنەزان جێهێڵدراوە.
.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەلێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیان دەرکەوتووە کە بکەری تاوانەکە کێیە و ۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیه توانیان تۆمەتبار (ع، ا) کە تەمەنی 47 ساڵە دەستگیر بکەن و ڕەوانەی پۆلیسی هەولێری بکەنەوە.
.
بە وتەی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان، دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەی دا ناوە کە بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی تاوانەکەی ئەنجام داوە، ئێستا بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە.
.