گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەكان شۆكهێنەرن 

لەماوەی كەمتر لە5 ڕۆژدا ملیۆنێك توشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمار كرا

2020.07.23 - 10:03
App store icon Play store icon Play store icon
لەماوەی كەمتر لە5 ڕۆژدا ملیۆنێك توشبووی کۆرۆنا لەجیهاندا تۆمار كرا

ناس کورد- 

ئاژانسی فرانس پرێس ئامارێکى لەبارەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد، تا ئێستا زیاتر لە15 ملیۆن توشبووی كۆرۆنا لەجیهاندا تۆمار كراوە و لەماوەی كەمتر لە5 ڕۆژیشدا ملیۆنێك توشبوو تۆمار كراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەگوێرەى ئامارەکەى فرانس پریس، لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکەوە 15 ملیۆن و 700 هەزار و 291 توشبوو تۆمار كراوە و 617 هەزار كەسیش لەجیهاندا بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیانلەدەستداوە.

 

ئەمریكا یەكێكە لەزیانمەندترین وڵاتانی جیهان بەڤایرۆسەكە و 3 ملیۆن و 915 هەزار و 780 حاڵەتی توشبوونی تێدا ڕوویداوە و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گەیشتووەتە 142 هەزار و 312 گیانلەدەستدان.

 

پێشبینى ئەوەش دەکرێت ژمارەی قوربانیانی ڕۆژانەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زیاد بكات و بەهاتنی سەرەتای مانگی ئاب ژمارەی گیانلەدەستدان بگاتە 151 هەزار و لە ناوەڕاستى ئەو مانگەشدا ژمارەكە بەرزتربێتەوە بۆ 157 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستدان.

 

هەوڵەكانی وڵاتانی جیهانیش بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینى دژى کۆرۆنا بەردەوامە و لەو بارەیەوە بەرەوپێشچوونى باش بەدەستهاتووە. 



مانگی ئایار حكومەتی ئەمریكا ڕایگەیاند، ملیارێك و 200 هەزار ملیۆن دۆلاری بۆ ئەزمونكردنی ڤاكسینەكەی كۆمپانیای ئیسترازینكا و زانكۆی ئۆكفسۆرد تەرخانكردووە.

 

واشنتۆن ئەوەشی ڕاگەیاند، 456 میلۆن دۆلار بۆ پێشخستنی ڤاكسینەكەی جۆنسۆن ئاند جۆنسۆن و 486 ملیۆن بۆ مۆدێرنا و 628 ملیۆن دۆلاری بۆ ئیمیرژین بایۆسۆلۆشنز تەرخانكردووە.