گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکان کۆبوەوە 

ناس کورد سێ بژاردەى پێشنیارکراو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەعێراق ئاشکرا دەکات 

2020.07.22 - 22:31
App store icon Play store icon Play store icon
ناس کورد سێ بژاردەى پێشنیارکراو بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەعێراق ئاشکرا دەکات 

ناس کورد –

 سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمان و لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوەوە و پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و ڕێکارەکانیان تاوتوێکرد، هاوکات گفتوگۆشیان لەسەر سێ وادەی پێشنیارکراو بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (چوارشەممە، 22ى تەموزی 2020)، نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووە و تیایدا هاتووە "بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و جێگری یەکەمی پەرلەمان حەسەن کەعبی، لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراق و لیژنەی یاسایی پەرلەمان کۆبوونەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە  "لە کۆبوونەوەکەدا پرسی بازنەکانی هەڵبژاردن و ڕەشنووسی کۆتایی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق تاوتوێی کراون کە پێشتر پەرلەمان دەنگی لەسەردابوو".

 

ئەوەشخراوەتە ڕوو "سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە  جەختیانکردوەتەوە کە دەبێت حکومەت پاڵپشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بێت لە هەموو ڕوویەکەوە ئەوەش لە پێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و دادپەروەرانە".

 

ناس کورد زانیوویەتى "سەرۆکی پەرلەمان و ئامادەبووان لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر سێ بژاردەى پێشنیارکر اوکردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق کە یەکەم پێشنیار لەلایەن کوتلە سیاسییەکانەوە پێشکەشکراوە کە تیایدا داوا دەکەن هەڵبژاردنەکان لە( یەکی نیسان)ی ساڵی داهاتوودا ئەنجام بدرێت، پێشنیاری دووەمیش لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێشکەش کراوە و داوا دەکرێت لە (یەکی حوزەیران)ی ساڵی داهاتوودا بێت و حکومەتی عێراقیش داوی کردووە هەڵبژاردنەکان لە (یەکی تشرینی یەکەم)ی ساڵی داهاتوودا بەڕێوەبچێت".