گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە گردبوونەوەیەک کرد و چەند کەسێک بریندار بوو (وێنە)

2020.07.22 - 16:38
عێراق؛هێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان بە گردبوونەوەیەک کرد و چەند کەسێک بریندار بوو (وێنە)

 ناس کورد-

ژمارەیەک لە خۆپیشاندەرى وانەبێژە خۆبەخشەکان ئاشکرایان کرد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان لەبەردەمى باڵەخانەى ئەنجومەنى وەزیران لەشارى بەغدا رووبەڕووى لێدان بوونەتەوە.

 

خۆپیشاندەرەکان بە میدیاکانى عێراقیان وتووە "ئەمڕۆ (چوارشەممە) دەیان وانەبێژى خۆبەخش لەبەردەم دەروازەى نۆى ئەنجومەنى وەزیران لە شارى بەغدا گردبووینەوە".

 

ئاماژەیان بەوەش کرد، هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنیان توندوتیژییان بەکارهێناوە و کەوتوونەتە لێدانیان و بەو هۆیەوە نزیکەى 40 خۆپیشاندەر، برینداربوون.

 

بەگوێرەى ئەو وێنانەى کە دەست ناس کورد کەوتووە برینى زۆربەى خۆپیشاندەران لە سەریاندایە.

 

گردبوونەوەى وانەبێژە خۆبەخشەکان بۆ داواکردنى خەرجکردنى شایستە داراییەکانیان و دامەزراندنیان بەشێوەى هەمیشەیى بوو.