گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەغدا: گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان بۆ هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێنراونەتەوە

2020.07.22 - 12:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا: گەشتە ئاسمانییە ناوخۆییەکان بۆ هەولێر و سلێمانی هەڵوەشێنراونەتەوە

ناس کورد-

هێڵی فڕۆکەوانی عێراقی سەرجەم گەشتە ناوخۆییەکانی بۆ هەردوو پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی هەڵوەشاندەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 22ی تەموزی 2020، هێڵەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، "لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەوانی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە فڕۆکەخانەکان داخراون."

 

دەشڵێت، "لەسەر بنەمای ئەوەش، سەرجەم گەشتە ناوخۆییەکانی بەغدا-سلێمانی، بەغدا-هەولێر و بەسرە-هەولێر هەڵوەشێنراونەتەوە."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئەگەری کردنەوەى فڕۆکەخانەکان جارێکی تر گەشتەکان ڕادەگەیەنرێنەوە.

 

دوێنێ لیژنەى باڵای ڕوبەڕوبوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم داوایکرد تاوەکو 1ی ئاب فڕۆکەخانەکان ئامادەکاری بکەن بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی و رێکارەکانیش بۆ دوای ئەو وادەیە دیاریدەکرێن.