گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق و ئێران لیژنەیەکى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى کۆرۆنا پێکدەهێنن

2020.07.22 - 08:59
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق و ئێران لیژنەیەکى هاوبەش بۆ کۆنتڕۆڵکردنى کۆرۆنا پێکدەهێنن

ناس کورد-

وەزیرى تەندروستىیی عێراق پێکهێنانى لیژنەیەکى کارى هاوبەشى لەگەڵ وەزرەتى تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لەپێناو ئاڵوگۆڕى زانیارى لە بوارى خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵکردنى پەتاى کۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن تەمیمى، وەزیرى تەندروستیی عێراق بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، لە سەردانەکەیاندا بۆ ئێران، زانیاریان ئاڵوگۆڕکردووە لەبارەى پرۆتۆکۆڵى چارەسەر کە لە ئێران بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرى پەتاى کۆرۆنا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لیژنەیەکى کارى هاوبەش لەنێوان هەردوو وەزارەتى تەندروستى عێراق و ئێران پێکهێنراوە لەو بارەیەوە.

 

دوێنێ ئیحسان جیهانگیرى، جێگرى یەکەمى سەرۆککۆمارى ئێران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندى عێراق بەسەرۆکایەتى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران هیواى خواستبوو هەردوو وڵات چەند هەنگاوێک بنێن بۆ هاریکارى لەنێوانیاندا لەناویاندا پرسی پەتاى کۆرۆتا و قەیرانى دارایی کە بەهۆیى دابەزینى نرخى نەوتەوە سەریهەڵداوە.