گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە خەودا بوو!

بیزۆس لە یەک شەودا 13 ملیار دۆلار قازانجی کرد

2020.07.21 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
بیزۆس لە یەک شەودا 13 ملیار دۆلار قازانجی کرد

ناس کورد-

جيف بيزوس، خاوەنى دامەزراوەى ئەمازۆن كە دەوڵەمەندترين پياوى جيهانە تەنها بە يەك شەو 13 مليار دۆلار چووە سەر سامانەکەى و ژنەكەى پێشووشى نزيكەى پێنج مليار دۆلارى دەستكەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى بلومبێرگى ئەمريكى بڵاويكردەوە، شەوى ڕابردوو دووشەممە، 20ی تەموزی 2020، پشكەكانى دامەزراوەى ئەمازۆن 7.9% بەرزبوونەتەوە ئەوەش زۆرترین بەرزبونەوەيە لە كۆتايى ساڵى 2018ەوە تائێستا، ئەم بەرزبوونەوەش هيواى زياترى بە بازاڕى کڕین و فرۆشتنی ئەلیكترۆنى بەخشيوە.

 

باس لەوەشكراوە، تەنها لەساڵى 2020دا، بيزوس 74 مليار دۆلارى دەستكەوتووە بەوەش كۆى گشتى سامانەكەى گەيشتوەتە 189 مليار و 300 مليۆن دۆلار، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى ئابورى ئەمريكا بە خراپترين پاشەكشەدا دەڕوات لەساڵى سيەكانى سەدەى ڕابردووەوە.

 

لەئێستادا خاوەنى دامەزراوەى ئەمازۆن سەروەتەكەى گەورەترە لە نرخى بازاڕى كۆمپانياى زەبەلاحى "McDonald's Corp" ياخود "Nike" يان "Exxon Mobil Corp".

 

بلومبێرگ ئەوەشى ئاشكرا كردووە، هەروەها "ماكينزى" ژنى پێشووى بيزوس تەنها شەوى دووشەممە بڕى چوار مليار و 600 مليۆن دۆلار چووەتە سەر سامانەكەى، بەوەش لە ليستى دەوڵەمەندترين كەسايەتيەكانى جيهاندا چووەتە پلەى 13يەم.

 

تەنها ئەم دوو كەسايەتيە قازانجى زۆريان نەكردوە و كۆمپانيا گەورەكانى بوارى تەكنەلۆژيش سەروەتێكى زۆريان كۆكردووەتەوە ئەمساڵ، ئەوەش زۆرى بەهۆى مانەوەى خەڵك لە ماڵەكانيان.

 

مارك زوكەربێرگ دامەزرێنەرى كۆمپانياى فەيسوك ئەمساڵ 15 مليار دۆلارى دەستكەوتوە، ئەوەشە سەرەڕاى ئەوەى بەهۆى سياسەتەكانى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكەوە بەرامبەر پۆست و وتارە ڕەگەزپەرستييەكان چەندين كۆمپانياى گەورەى جيهانى ڕيكلامەكانيان لە فەيسبووك ڕاگرتووە.