ناس کورد-
سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێککەوتوون لەسەر گرنگی پارێزگاریکردن لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی تاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاڤرۆڤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ محەممەد جەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: "سزا تاکلایەنەکانی ئەمریکا ئامانج لێی گەمارۆخستنە سەر پەیوەندییە ئابوری و دەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە و جەختمانکردەوە کە نایاسایین و جێگای قبووڵ نین".
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەشكرد: "ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ڕۆڵی گەورە و کاریگەری هەبووە لە سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان و پێویستە پارێزگاری لیبکرێت".
لاڤرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو، چینیش هەمان هەڵوێستی ئەوانی هەیە و هێشتاش دەرفەت ماوە بۆ پارێزگاریکردن لەو ڕێککەوتنە.