ناس کورد-
نوسینەگەی کاروباری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی سەرۆککۆماری ئێران هۆکاری گۆڕانگاری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە شێوازی پێشوازیکردنەکە سنوردارکراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلی ڕەزا موعزی، یاریدەدەری بەرپرسی نوسینگەی کاروباری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی ڕۆحانی لە تویتێکدا دەڵێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو پڕۆتۆکۆلەکانی پێشوازیکردنی لە کەسایەتییە فەرمییەکانی لە هەموو جیهاندا سنوردار کردووە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە سەرۆکوەزیرانی عێراق سنورداربوو".
إقامة مراسم الاستقبال الرسمي لرئيس مجلس الوزراء @MAKadhimi ، من قبل رئيس الجمهورية الإسلامية الإيرانية @HassanRouhani . pic.twitter.com/lCXDkPF3q7
— المكتب الاعلامي لرئيس الوزراء 🇮🇶 (@IraqiPMO) July 21, 2020
ئەو بەرپرسە ئێرانییە ئەوەشی ڕوونکردوەتەوە، "لەبەر ئەو هۆکارە تەندروستییە مەراسیمی پێشوازیکردن لە کازمی لە هۆڵی کۆنفرانسەکاندا ئەنجامدراوە و ڕیوڕەسمە باوەکانی دیکە سنوردارکران".
پروتکلهای بهداشتی #کرونا، پروتکلهای تشریفاتی رویدادهای دیپلماتیک را در تمام جهان محدود کرده و طبعا مراسم استقبال از #مصطفی_الکاظمی نیز دچار تغییراتی قابل انتظار شده. ناگزیر استقبال در سالن اجلاس سران انجام میشود و تشریفات سان و ... هم محدود شده است. pic.twitter.com/QrxTGHrmgc
— alireza moezi (@ar_moezi) July 21, 2020
مستەفا كازمى، سەرۆكوەزيرانى عێراق لە كۆنگرەيەكى ڕۆژنامەوانيدا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانى، سەرۆككۆمارى ئێران وتى، پەيوەنديەكانى عێراق لەگەڵ دەوڵەتانى دراوسێ لەسەر بنەما بەرژەوەندى هاوبەش و دەستوەرنەدان لە كاروبارى ناوخۆيى بنيادنراون.
لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانيەكەدا كازمى باسى لەوەكردوە، پەيوەنديەكى مێژوويى لەنێوان عێراق و ئێراندا هەيە، ئەمڕۆ لەبەردەم چەندين ئاڵنگاریدان وەك پەتاى كۆرۆنا و دابەزينى نرخى نەوتى خاو، عێڕاق هەوڵى پەيوەندى هاوسەنگ دەدات ئەويش بەپێى بنەمای دەستوەرنەدان لە كاروبارى ناوخۆ.
ڕونيشيكردەوە، ئێران لەگەڵ عێراقدا دژى تيرۆر شەڕى كرد و لەو دەوڵەتانە بوو كە هەر لەسەرەتاوە پشتگيرى عێڕاقى كرد، ئەو هەڵوێستەى كۆمارى ئيسلامى ئێران لەبير ناكەين، بەو هۆيەشەوە عێراق لەپاڵ ئێراندا وەستا لە قەيرانە ئابوريەكەى.
سەرۆكى وەزيرانى عێراق وتيشى، "سياسەتمان لە عێڕاق لەسەر نيازپاكى بنيان دەنرێت، هەردوو وڵات ڕوبەڕوى ئاڵنگاری ئابورى بونەتەوە و گەلەكانمان چاوەڕێى زۆر دەكەن و ئەو خزمەتانەش ناتوانرێت پێشكەش بكرێن بەبێ هاريكارى تەواو لەگەڵ كۆمارى ئيسلامى ئێراندا."
جەختیشیکردەوە کە "پەيوەنديە دەرەكيەكانمان پشتى بە بنەماى هاوسەنگی و دوركەوتنەوە لە سياسيەتى جەمسەرگیری بەستووە، بۆيە رێگەنادەين لەناو خاكى عێراقەوە هيچ هەڕەشەيەك بۆسەر ئێران هەبێت و پەيوەنديەكانمان بۆ سەدان ساڵ بەردەوام دەبن."
لاى خۆشيەوە حەسەن رۆحانى ئامادەيى وڵاتەكەى پيشاندا كە لەپاڵ ئێراندا بوەستێت و وتى، تاران ئامادەيە لەگەڵ عێراقدا بوەستێت بۆ بەديهێنانى سەقامگيرى و ئاسايش لەناوچەكەدا، هەروەها لە گفتوگۆكاندا باسى ڕۆڵى عێراقمان لە ناوچەكەدا كرد.
بریار بووە مستەفا کازمی پێش ئەنجامدانی سەردانەکەی بۆ ئێران سەردانی وڵاتی سعودیە بکات، بەڵام بەهۆی تیکچوونی تەندروستی شا سەلمان بادشای سعودیە سەردانەکەی بۆ ئەو وڵاتە دواخرا وبڕیاریش دوای سەردانەکەی بۆ ئێران پێش کۆتایی ئەم مانگە سەردانی واشنتۆن بکات.