گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەیتوانی منداڵەکەى خۆی ببینێت

دایکێکی توشبووی کۆرۆنا لە ژێر ئۆکسجیندا مایەوە تا منداڵەکەى بوو.. دواتر مرد

2020.07.21 - 17:40
دایکێکی توشبووی کۆرۆنا لە ژێر ئۆکسجیندا مایەوە تا منداڵەکەى بوو.. دواتر مرد

ناس کورد-

ژنێکی دووگیانی ئەمریکی بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و خراپبوونی باری تەندروستییەوە پزیشکەکان ناچار دەکات پێش وادەی منداڵبوونی ئاسایی خۆی نەشتەرگەری بۆ بکەن، بەڵام پاش لەدایکبوونی کۆرپەلەکەی بەچەند خولەکێک گیان لەدەستدەدات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیلی"ی بەریتانی، ئۆرۆرا ئیسپارزا کە ژنێکی دووگیانی تەمەن (35) ساڵە و خەڵکی ولایەتی مینیسۆتای ئەمریکییە، دوای چار ڕۆژ لە تێکچوونی باری تەندروستی، پزیشکەکان لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددا نەشتەرگەری (قەیسەری)ی بۆ دەکەن بۆئەوەى کۆرپەکەى ڕزگار بکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە: "پزیشکەکان ترسی ئەوەیان هەبووە کۆرپەلەکەی بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجینەوە گیان لەدەست بدات، بۆیە بڕیاریانداوە پێش وادەی منداڵبوونی ئاسایی خۆی لە هەفتەی سییەمی دووگیانیەکەیدا بەپەلە نەشتەرگەری بۆ بکەن".

 

بەگوێرەی دەیلی مەیل، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە، توانراوە کۆرپەکە ڕزگار بکرێت، بەڵام پاش چەند خولەکێک لە نەشتەرگەرییەکە ژنەکە گیانی لەدەستداوە و نەیتوانیوە منداڵەکەی ببینێت. 

 

جگە لە کۆرپە تازە لەدایکبووەکە، ئیسپارزا، کچێکی تەمەن حەوت ساڵان و کورێکی تەمەن یەک ساڵانی لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.