ناس کورد-
وتەبێژی دەروازەی سنوریی ئیبراهیم خەلیل لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی دەروازەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و بێ بنەمان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا کامی کەمال، وته‌بێژى كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل ڕایگەیاند: "له چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كى تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوبووەته‌وه کە گوایه سوپای عیراق ده‌ستى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیلدا گرتووه و كۆنتڕۆڵى كردووه."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە ئه‌م هه‌واڵه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و بە بێبنه‌ما له قەڵه‌می ده‌ده‌ین."
زیاتر بخوێنەوە: بەغدا بەرەو دەروازەکانى هەرێم دەجوڵێت ئەمجارە بە ’’هێز’’
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنورییەکان و لە سەرەتاشدا لە دەروازەی مونزریە و مەندەی لە دیالە دەستیپێکرد و هێزی ڕەوانەی ئەو دوو دەروازەیە کرد، بەشێک لە لایەنە عێراقی و تەنانەت کوردییەکانیش داوادەکەن ئەو دەستبەسەرداگرتنە، دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.