گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بەرگرییکارەکەی لیڤەرپوڵ باسی ڕاگرتنی مێسی دەکات

2019.04.19 - 19:44
App store icon Play store icon Play store icon
بەرگرییکارەکەی لیڤەرپوڵ باسی ڕاگرتنی مێسی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

.

ڤێرگل ڤاندایکی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی ئەم وەرزەی ئەوروپا و یانەی لیڤەرپوڵ باس لە یارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە و ڕوبەڕوبوونەوەی مێسی و چۆنێتی ڕاگرتنی گۆڵکاری ئەم وەرزەی چامپیۆنسلیگ دەکات.

.

ڤاندایکی هۆڵەندی سەبارەت بە یارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە و ڕوبەڕوبونەوەی مێسی لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ، ڕایگەیاند: "بێگومان لە ئێستادا مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و بۆ هەموومان یارییەکی ناوازە دەبێت".

.

بەرگریکارە پۆڵاینەکەی لیڤەرپوڵ ئاماژەی بەوەشداوە: "لەسەر هەموومان پێویستە هەوڵێکی زۆر بدەین، ئەمە ڕوبەروبوونەوەی یاریزانێک بە یاریزانێک نییە، بەتایبەتی من و مێسی، بەڵکو پێویستە بە کۆمەڵ یاری بکەین، ئەوەش باشترین ڕێگەیە بۆ ئەوەی بەرگرییەکی باش بکەین".

.

ڤێرگل ڤاندایک ساڵی 2018  بەبڕی 75  ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ساوسهامتۆنی ئینگلیزیەوە پەیوەندیکرد بە لیڤەرپوڵ و ئەوکات هەوادارانی تۆپی پێ پێیانوابوو شایەنی ئەو پارە زۆر نییە، بەڵام هەرزوو ڤاندایک خۆی وەک یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان ناسان و لەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا تا ئێستا هیچ یاریزانێک نەیتوانیوە ڤاندایک تێپەڕێنێت (ببڕێت).

.

هاوکات مێسی ئەرجەنتینی لەم وەرزەدا ئاستێكی نایاب پێشکەش دەکات و بە تۆمارکردنی 10 گۆڵ سەروو لیستی گۆڵکەرانی چامپیۆنسلیگی گرتووە و چاوەڕوان دەکرێت، لە 1ی مانگی داهاتوو ڕوبەڕوبونەوەیەکی بەهێز لە نێوان مێسی و ڤاندایک بەڕێوەبچێت.

.

.