گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئایا بەرهەمهێنانیان نزیکە؟

پێنج دیارترین ڤاکسین لەجیهان و قۆناغەکانى تاقیکردنەوەیان

2020.07.21 - 11:20
پێنج دیارترین ڤاکسین لەجیهان و قۆناغەکانى تاقیکردنەوەیان

ناس کورد-

زیاتر لە 140 تیمى توێژەر لەجیهان کێبڕکێ دەکەن بۆ گەشەپێدانى ڤاکسینێکى کارا و کاریگەر دژى ڤایرۆسى کۆرۆنا و رێکخراوى تەندروستى جیهانیش چاودێریی پرۆسەکە دەکات.

 

ڤاکسینەکان پێویستیان بە چەندین ساڵە بۆ تاقیکردنەوەیان، لەگەڵ وادەیەک بۆ بەرهەمهێنانیان بەشێوەیەکى فراوان، بەڵام زانایان هیوایان هەیە بتوانن لەماوەى 12 بۆ 18 مانگدا ئەو کارە بکەن.

 

قۆناغەکانى تاقیکردنەوەى ڤاکسینەکان؟

قۆناغى سفر: لەم قۆناغەدا ڤاکسینەکان لەسەر ئاژەڵ تاقیدەکرێنەوە، بۆ ئەوەى بزانن تاچەند کاریگەرن.

 

قۆناغى یەکەم: لەم قۆناغەدا ڤاکسین دەدرێت بە ژمارەیەکى کەم لە خەڵک بۆ ئەوەى بزانرێت سەلامەتە یاخود نا، لەگەڵ دەرکەوتنى کاریگەرى ڤاکسینەکە.

 

قۆناغى دووەم: لەم قۆناغەدا دەدرێت بە سەدان کەس تا زانایان زیاتر سەلامەتى ڤاکسینەکەیان بۆ دەربکەوێت لەگەڵ ئەو بڕە دروستەى پێویستە پێیان بدرێت.

 

قۆناغى سێیەم: لەم قۆناغەدا دەدرێت بە هەزاران کەس بۆ جەختکردنەوە لە سەلامەتى، لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرى لاوەکى پێشبینیکراو و رادەى کاریگەرییەکەى.

 

تا ئێستا لەناو 140 ڤاکسیندا کە گەشەیان پێدەدرێت 19 یان لە قۆناغى یەکەمدان، 11 یان لە قۆناغى دووەمدان، سیانیشیان لە قۆناغى سێیەمدان، بەڵام هیچیان بەتەواوى پشتیان پێنابەسترێت وەک ڤاکسینى باوەڕپێکراو.

 

پێنج دیارترین ڤاکسینەکان:

 

ئەمانە پێنج دیارترین ڤاکسینن کە لە قۆناغى دووەمى تاقیکردنەوەدان یان گەیشتوون بە قۆناغى سێیەم.

 

ڤاکسینى سينوفاك: لەلایەن کۆمپانیاى سينوفاكى چینییەوە گەشەى پێدەدرێت پشت دەبەستێت بە خانەى نیمچە مردووى ڤایرۆسەکە، ئەنجامەکان دەریانخستووە کە لەقۆناغى یەکەمدا سەلامەت بووە، ئێستا لە ژێر تاقیکردنەوەیەدایە لە بەرازیل لە چوارچێوەى قۆناغى دووەمدا.

 

ڤاکسینى ئۆکسفۆرد: لەلایەن زانکۆى ئۆکسفۆردەوە گەشەى پێدەدرێت و لە جیناتی ڤایرۆسێک دروستکراوە کە دەبێتەهۆی سەرمابوون لە مەیمونی شامپازیادا، زاناکان زۆر دەستکارییان کردووە، سەرەتا بۆئەوەى نەبێتەهۆی نەخۆشی لە مرۆڤدا، ئەنجا وای لێ کراوە زۆر لە تایبەتمەندییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدابێت.  ئەوەش واتە ڤاکسینەکە وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا وایە و سیستمی لەش دەتوانێت فێربێت چۆن هێرش بکاتە سەری.  

 

ڤاکسینەکە لە قۆناغى دووەم و سێیەمدایە لە بەریتانیا، بەم دواییانەش چووە قۆناغى سێیەمەوە لە باشورى ئەفریقا و بەرازیل.

 

ڤاکسینى پەیمانگاى پەکین: ئەو ڤاکسینە کە کۆمپانیایەکى چینى بە هاوکارى لەگەڵ پەیمانگاى پەکین بۆ تەکنەلۆژیاى زیندوو پەرەیان پێداوە، ئەنجامى باشى دەرکەوتووە لەقۆناغى دووەمى تاقیکردنەوەدا لەسەرى، سەرەڕاى ئەوە زانیارى تەواو لەبارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

 

ڤاکسینى مۆدێرنا: کۆمپانیاى مۆدێرناى ئەمریکى بۆ تەکنەلۆژیاى زیندوو کاردەکات لەسەر گەشەپێدانى ڤاکسینەکە لەرێگەى بەکارهێنانى چەند ماددەیەکى پاڵپشتیکەرەوە بۆ فیڵکردن لە جەستە تا پرۆتینى ڤایرۆسى بەرهەمبهێنێت هاوشێوەى ئەو پرۆتینانەى لەڤایرۆسى کۆرۆنادا هەیە. ڤاکسینەکە لە قۆناغى دووەمى تاقیکرددنەوەدایە. 

 

ڤاکسینى زانکۆى ملبۆرن: پەیمانگاى تویژینەوەى مەردۆخ لە ئوسترالیا کارى لەسەر دەکات و گەیشتووە بە قۆناغى سێیەم کە پشت دەبەستێت ڤاکسینى دژى سیل.