گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژنە چالاکوانێکى ئەڵمانیا لە ناوەندى شارى بەغدا ڕفێنرا

2020.07.21 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
ژنە چالاکوانێکى ئەڵمانیا لە ناوەندى شارى بەغدا ڕفێنرا

ناس کورد-

ئەندامێکى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، لەناوەندى شارى بەغدا لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە ژنێکى ئەڵمانى ڕفێنرا و هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەلى بەیاتى، ئەندامى کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارە تایبەتەکەى لە تویتەر ئاشکراى کرد "لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە ژنە چالاکوانى ئەڵمانى هێلا مویس کە بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆشنبیرییە لە پەیمانگەى گۆتەى ئەڵمانى لە عێراق و پەیمانگەکە گرنگى بە چالاکیى ڕۆشنبیرى و هونەرى دەدات، ڕفێنرا".

 

بەوتەى بەیاتى، بەڕێوەبەرى بەشى ڕۆشنبیرى پەیمانگەى گۆتەى ئەڵمانى لە عێراق لە نزیک خانەیەکى ڕۆشنبیرى لە شەقامى ئەبو نەواس لە ناوەندى شارى بەغدا، ڕفێنراوە.

 

هاوکات سەرچاوەیەکى ئەمنى لە بارەى رووداوەکەوە بە میدیاکانى عێراقى وتووە "هێزە ئەمنییەکان دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە لە ڕفاندنى ئەو چالاکوانە ئەڵمانییە و دۆزینەوەى ڕفێنەران و ڕادەستکردنیان بە دادگا".

 

ئاژانسى هەواڵى فرانس پرێسیش لەسەر زارى سەرچاوەیەکى ئەمنى بڵاوى کردەوە"هیلا مویس لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە ڕفێنراوە کە لەنێو دوو ئۆتۆمبێلدا بوون و یەکێکیان لە جۆرى پیکاب بووە".

 

بەگوێرەى وتەى سەرچاوەکە، ئەو ژنە چالاکوانەى ئەڵمانیا لەشەقامى ئەبونەواس لەناوەندى شارى بەغدا بە ماتۆڕسکیلەکەى پیاسەى کردووە و ڕفێنراوە.