ناس کورد-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند، تائێستا لە هەڵەبجە 364 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە 267 نەخۆشیان چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شاناز نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تائێستا لە هەڵەبجە هەزار و 685 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دراون، بەهۆیەوە 364 توشبوو دەستنیشان کراون.
دەشڵێت، تەنها 20 هاوڵاتی لە نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا ماونەتەوە و لە ژێر چاودێریدان.