گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

2020.07.20 - 20:14
سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد

ناس کورد-

دادگای باڵای سعودیە ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، 30ی تەموز تەواوکەری مانگی زیلحەجەیە (عەرەفە)، و هەینی، 31ی تەموزیش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

 

بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە جیهاندا هەموو شتێکی گۆڕی، تەنانەت ڕێوڕەسمی حەج و جەژنەکانیش، وەرزی حەجی ئەمساڵ تەنها بۆ چەند کەسێکی دیاریکراوی خەڵکی سعودیەیە و هیچ کەسێک لە وڵاتانی ترەوە ناتوانێت بچیتە حەج، هەموو ئەوانەش بۆ ڕێگرییە لە زیاتر بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.

 

هاوکات تۆڕی قەیرانەکان لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی سەپاندنی قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ دەکات لە ڕۆژانی جەژندا، بەڵام تائێستا لایەنەی پەیوەندیدار لە هەرێم هیچ بڕیارێکیان لەوبارەیەوە نەداوە.