گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کێ زەرەرمەندى گەورەیە؟

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى هەڵوەشێنرایەوە

2020.07.20 - 18:32
بۆ یەکەمجار لە مێژوودا خەڵاتى تۆپى ئاڵتونى هەڵوەشێنرایەوە

ناس کورد-

گۆڤارى فرانس فتبۆڵى فەڕەنسى بەشێوەیەکى کتوپڕ هەڵوەشاندنەوەى خەڵاتى ئەمساڵى تۆپى ئاڵتونى ڕاگەیاند کە ساڵانە دەدرێت بە باشترین یاریزانى تۆپى پێ لەسەر ئاستى جیهان.

 

گۆڤارەکە لەسەر پێگەى فەرمى خۆى بڵاویکردووەتەوە، بەهۆى ئەو دۆخە نائاساییەى لە ئارادایە بۆ یەکەمجار لە مێژووى دابەشکردنى ئەو خەڵاتەدا لە ساڵى 1956ەوە، ئەمساڵ ئەو خەڵاتە دابەشناکرێت. 

 

شارەزایان پێیانوایە، هێرشبەرى پۆڵەندى ڕوبەرت لیڤاندۆفسکى زەرەرمەندى گەورەیە لەو بڕیارە، بەهۆى شایستەییەوە بۆ وەرگرتنى ئەو خەڵاتە.

 

هەریەکە لە لیۆنێل میسى و کریستیانۆ ڕۆناڵد ئەمساڵ بە کاندیدى دیار دانەدەنران بۆ وەرگرتنى خەڵاتەکە، لەکاتێکدا لیفاندوفسکى بەکاندیدێکى بەهێز دەبینرا.

 

لیڤاندۆفسکى 51 گۆڵى لە 43 یاریدا کردووە لەم وەرزەدا، ئەوەش بەرزترین ژمارەى گۆڵکردنە لە ئەوروپا.