گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’پیلانەكەی باكووری سوریا دووبارە دەكاتەوە’ 

هادی عامری : سوپای توركیا دەیەوێت پشتێنەیەكی ئەمنیی لەهەرێم دابمەزرێنیت ’دەبێت ڕابگیرێت’

2020.07.20 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
هادی عامری : سوپای توركیا دەیەوێت پشتێنەیەكی ئەمنیی لەهەرێم دابمەزرێنیت ’دەبێت ڕابگیرێت’

ناس كورد-

سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هۆشداری ئەوە دەدات كەسوپای توركیا لەباكووری عێراق، دەیەوێت هاوشێوەی باكوری سوریا پشتێنەیەكی ئەمنیی دابمەزرێنیت و دەبێت لەو كارەی ڕابگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێكدا هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئاماژەى بەوە کرد، بەنیگەرانیەوە چاودێری بارودۆخی لەشكركیشی بەرفراوانی  سوپای توركیا بۆ باكوری عێراق دەكەن و ئەوەش كارێكی ڕەتكرایەوە بەهەر بیانویەكەوە بكرێت.

 

عامرى رونیکردەوە، ئەو كارەی توركیا هیچ پاساوێكی نێودەوڵەتی و چوارچێوەیەكی یاسایی و تەنانەت شەرعیش هەڵناگرێت و كردەوەكانی ئەمجارەشی هەموو دەستدرێژییەكانی پێشووی تێپەڕاندووە لەڕووی هاتنە ناو قوڵایی خاك و كاتی مانەوەكەی.

 

عامری باسی لەوەش كردووە، دەستدرێژییەكەی ئەمجارەی تورکیا بەقوڵای 25 كیلۆمەترە و بەچڕی هاتوون و ئەوەش ئاماژەیەكی ترسناك هەڵدەگرێت كە دەیانەوێت سیاسەتی ئەمری واقیع بسەپێنن و هەوڵی دروستكردنی پشتێنەیەكی ئەمنیی دەدەن هاوشێوەی ئەوەی باكووری سوریا بۆیە هۆشداری لەسەر ئەو پیلانە دەدەن.

 

عامری داواشی كردووە، حكومەتى توركیا بەپەلە بكشێتەوە لەخاكی عێراق و ئەو كارەشی بەدوژمنكارانە سەیر دەكەن كە ناڕژێتە بەرژەوەندی دوو وڵاتەوە كەپەیوەندی مێژوویی و ئاینی و برایەتی فراوانیان پێكەوە هەیە سەرباری پەیوەندی ئابووری.



سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح دەشڵێت، دەبێت حكومەتی عێراق بێدەنگی بشكێنێت و بڕیارێكی پێویست بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە دیپلۆماسیی و سیاسیە گونجاوەكان بدات بۆ كۆتایهێنان بەو دەستدرێژییە بەردەوامە و وروژاندنی ئەو پرسەش لەكۆمکاری عەرەبی و ڕێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی و نێودەوڵەتی.

 

عامری داواش لە لایەنە عێراقییەكان دەكات هەڵوێستێكی یەكگرتوو بۆ پاراستنی سەروەرییەكانی عێراق دەرببڕن.