گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چۆن بەرهەم ساڵح كۆشكی سەلامى لە سیاسەتى عێراقدا لە سێبەرەوە گۆڕى بە ڕوناکى؟ 

2020.07.20 - 15:09
چۆن بەرهەم ساڵح كۆشكی سەلامى لە سیاسەتى عێراقدا لە سێبەرەوە گۆڕى بە ڕوناکى؟ 

ناس کورد-  

ئاژانسێکى هەواڵى عێراقى لە میانەى بڵاوکردنەوەى راپۆرتێکدا، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەی بەرهەم ساڵح بەقۆناغێكی سەخت و دژواری سیاسی لەناو حزبەكەی و دواتر دامەزراندن و هەڵوەشاندنی حزبێكی نوێوە توانیویەتی بگاتە كۆشكی سەلام و پۆستەكەش لەتەشریفاتیەوە بۆ كاریگەر بگۆڕێت و لەو كاتەشدا كە هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستەكەی دەدا مەسعود بارزانی بەتوندی نەیارێتی كرد و بۆ خستنیشی هاوپەیمانێتی لەگەڵ نەیارەكانیدا بەست، بەڵام دواجار بەرهەم ساڵح سەركەوت.

 

 

لە راپۆرتەکەى سۆمەرییە نیوزدا هاتووە، بەپێی ڕوداوەكانی قۆناغەكە، مەسعود بارزانی لەنەیارەوە دەبێتە هاوپەیمانیێكی گرنگی فەتح كەلەلایەن قاسم سولەیمانیەوە پلانێك دادەنرێت و دەبێتە عەڕابی دامەزراندنی هاوپەیمانێتیەك سەرجەم گروپەكانی حەشدی شەعبی لەخۆبگرێت و ناو دەنرێت هاوپەیمانی فەتح.

 

لەو كاتەشدا دەنگۆی ئەوەش هەبووە ئەمریكا دەیەوێت سەرۆكی نوێی عێراق بارزانی یاخود نزیك بێت لەبارزانیەوە بۆ ئەوەی دووبارە لەئامێزی تاران دەربكات بەڵام لایەنە سیاسیەكان و چەند فراكسیۆنێك ڕێگرییان لەوە كرد.

 

هاوپەیمانی فەتح فشاری خستە سەر پەرلەمانتار و هاوپەیمانەكانی بەڵام لەو كارەیدا شكستی هێنا و چەند پەرلەمانتارو گروپێكی كەمی ئەو هاوپەیمانێتیە نەبێت نەچوونە ژێر باری ویستەكەی عامری و چەند سەركردەیەكی دیكەی شیعەكانەوە، كە ئەوانەش فشارێكی زۆر توند و ترسناكیان دەكرد بەهۆی ئەوەی بەڵێنیان بەبارزانی دابوو فوئاد حوسێن براوە بێت نەك بەرهەم ساڵح.



ساڵح وتاری سەركەوتن دەخوێنێتەوە

هەمووان چاوەڕوانی ئەوەبوون كێ سەردەكەوێت، سەرۆكی لایەنە سیاسیەكان و پەرلەمانتاران تووشی سوپەرایزە سیاسیەكە دەبن و لەگەڕی یەكەمی یەكلاكردنەوەی دەنگەكاندا بەرهەم ساڵح 165 دەنگ بەدەستدەهێنیت و لەبەرامبەریشدا فوئاد حوسێن 80 دەنگ و پێش كۆتایهاتنی گەڕی دووەم حوسێن دەكشێتەوە و بەرهەم ساڵحیش 200 دەنگ بەدەستدەهێنێت و ئەوەش بارزانی توڕە دەكات و بەڵێنی تۆڵەكردنەوە لەهاوپەیمانەكانی فەتح و دەوڵەتی یاسا دەکات.

 

وتاری سەركەوتنی بەرهەم ساڵح ئاماژەیەكی ڕوون دەبێت بۆ ئەوەی ، سەرۆكی نوێ ڕووكەش و تەنها دەسەڵاتێكی تەشریفاتی نابێت.

 

كۆشكی سەلام پێشوازی لەسەرۆكە نوێیەكە دەكات

دوای ماوەیەكی كەم بەرهەم ساڵح دەستدەكات بە سەردانەكانی بۆ وڵاتانی دراوسێ و بەهەموو متمانەیەكەوە لەگەڵ سعودییەكاندا لەبارەی حەشدی شەعبیەوە قسە دەكات و بەدامەزراوەیەكی دەوڵەتی وەسفی دەكات، لەگەڵ ئێرانیەكانیشدا دەڵێت عێراق پێویستی بەسەرپەرشتیار نیە، لەئەبو زەبیش فەرشی سووری بۆ ڕادەخرێت و قۆناغی گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ عێراق دەستپێدەكات.

 

وردە وردە ناوی بەرهەم ساڵح دەكەوێتە سەر زاری عێراقیەكان و شاشە گەورەكان دوای ئەوەی ناوی سەرۆككۆمار خەریك بوو لەبیر دەچویەوە.

 

قۆناغی لێنەگەڕان

گەرچی سەرۆكی نوێ چەند چالاكییەكی دەستپێكردەوە، بەڵام چەند لایەنێكی سیاسی لەسەرووی هەموویانەوە فەتح و دەوڵەتی یاسا چپاندیانە گوێى سەرۆكوەزیرانی ئەوكات، عادل عەبدولمەهدی و پێیانووت " تۆ سەرۆك كۆمار ڕابگرە و لەدژی دەستپێبكە، بەڵام سەرۆككۆمار هەوڵیدا سەرجەم لایەنە سیاسیەكان كۆبكاتەوە و گوێیان لێبگریت گەرچی ئەوانەشی كە دژی كاریان دەكرد.

 

بەڵام نێوانی خۆی و عامری بەشێواوی مایەوە و خۆی مالیكی هەستیان بەوە دەكرد بەرهەم ساڵح چووەتە ناو دڵی شیعەكانەوە بەتایبەت دوای ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە ڕوویدا و بەرهەم ساڵحیش هەوڵیدەدا لەدیاریكردنی شوێنگرەوەى عەبدولمەهدیدا داواكاری شەقامی ناڕازی پشتگوێ نەخات.

 

دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی، پاراستی دەستور یاخود پاراستنی گیانی خەڵكی..؟

 

مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2019 وەرچەرخانێكی گەورە لەگۆڕەپانی سیاسی عێراقیدا ڕوویدا و حكومەت دووچاری تەنگەژەیەكی زۆر بوویەوە وەكو نەبووی لێهاتبوو بەتایبەت دوای كاردانەوەكانی عەبدولمەهدی لەسەر ڕووداوەكان و فەتح و سائیرون نەیانتوانی دۆخەكە قۆرخ بكەن گەرچی سائیرون هەوڵیدەدا پشتیوانی خۆپیشاندەران بكات بەڵام پشتیوانی خۆپیشاندەرانی بەدەستنەهێنا و دروشمی خۆپیشاندەران وای كرد بەخێرایی سەرۆككۆمار دەربكەوێت و دوای دووركەوتنەوەی عەبدولمەهدیش بەردەوام چالاكان و خۆپیشاندەرانی دەبینی و داواكارییەكانیان پێدەگەیاند لەسەر خراپی باروگوزەرانیان و دۆخی وڵات، ئەویش لای خۆیەوە هەوڵی بەگەڕخستنی دەسەڵاتەكانی بۆ پاراستنی دەستور و گیانی خۆپیشاندەران دەدا.

 

جێگرەوەكانی عەبدولمەهدی و ڕەتكردنەوەی هەڕەمەكیانە

 

دوای دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی بۆ جێگرەوەی ناكۆكی كەوتە نێوان لایەنە سیاسیەكانەوە بەتایبەتی فەتح و سائیرون، ساڵح هەوڵی دەدا پەڕە نەسێنیت بۆ شەڕی ناوخۆی و ئاژاوەی دیكە، ڕاسپاردن بە محمد شیاع دەستی پێكرد و دواتر بەقوسەی سوهەیل و هاوپەیمانی بەنناش نوسراوێكیان كرد داوای ڕاسپاردنی ئەسعەد عێدانیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران دەكرد، دواتر ساڵح هەڕەشەی دەستلەكاركێشانەوەی كرد گەر بۆ ئەو كاندیدە فشاری لەسەر بكرێت و ڕەتی كردەوە و چەند كاندیدێكی دیكە ڕەتكرانەوە و چانسیان نەبوو.

 

دوای كشانەوەی عەدنان زورفی بەرهەم ساڵح هەوڵیدا لایەنەكان بەمستەفا كازمی ڕازی بكات و لەوەشدا سەركەوتوو بوو.

 

بەوەش بەرهەم ساڵح توانی كۆشكی سەلام لەپەراوێزخراویەوە بباتەوە ناو یارییەكان و ڕۆڵەكەی لەتەشریفاتیەوە بگۆڕێت بەكاریگەر وئاوەدان.