ناس کورد-
ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی هەڵەبجە کۆبووەوە و بڕیاریدا بە کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان بەچەند مەرج و ڕێنماییەک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ (دووشەممە، 20ی تەموزی 2020)، ژوری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوەوە و راگەیەندراوێکی لەبارەی کردنەوەی مزگەوتەکانەوە بڵاوکردەوە کە تێیدا بە چەند مەرج و ڕێنماییەک بڕیاردراوە مزگەوتەکان بکرێنەوە.
مەرج و ڕێنماییەکان:
1- مزگەوتەکان تەنها بۆ کاتی ئەنجامدانی نوێژەکان و وتاری هەینی کراوە بن.
2- نوێژخوێنان پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییەکان بن.
3-ئەو مزگەوتانەی بەرهۆکارێک بێت توانای جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانیان نییە، لەبەر سەلامەتی هاووڵاتیان بەداخراوی بمێننەوە.
4-مامۆستایانی ئایینی ڕینمایی بدەن بە بەساڵاچووان و منداڵان و ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، لەماڵ بمێننەوە و نەچن بۆ مزگەوت.
5- جگە لەشوێنی نوێژکردن سەرجەم شوێنەکانی دیکەی ناو مزگەوت بە داخراوی دەمێننەوە.
6- سەبارەت بە ئەنجامدانی نوێژی جەژن، پێش جەژن بریار لەوبارەیەوە دەدرێت.
7-داوا لە وتاربێژان و مامۆستایانی ئایینی دەکەین، ڕۆژانە و لەکاتی وتارەکانیان ڕینمایی هاووڵاتیان بکەن بۆ خۆپاراستن و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان وەک ئەرکێکی ئایینی و مرۆیی و نیشتیمانی.