ناس کورد-
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا لە هەرێم ڕووداوەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل زۆردەبن و ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانیش ڕێنمایی هاووڵاتیان دەکات، لەم وەرزەدا تانکی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانیان پڕ نەکەن، چونکە بەشێكە لەهۆکارەکانی گڕگرتنی ئۆتۆمبێل و مەترسیدارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: "یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی شۆفێران له‌كاتی تێكردنی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كانیان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، پڕكردنی تانكییه‌كه‌یه به‌ته‌واوه‌تی، ته‌نانه‌ت پاش هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه".
ئاماژەی بەوەشكردووە :"به‌نزین شله‌یه‌كی تایبه‌تییه و زوو ده‌بێت به‌هه‌ڵم، به‌تایبه‌تی له‌كه‌شی گه‌رمدا، كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێلیش سیستمێكی تایبه‌تییان له‌تانكی به‌نزینه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كان جێگیركردووه، كه ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی پێویسته به‌شێك له‌تانكییه‌كه بۆ هه‌ڵمی به‌نزینه‌كه بهێڵیته‌وه."
ڕونیشیکردووەتەوە: "ئه‌و سیستمه به‌ناوی (EVAP) ناوده‌برێت، كۆمپانیاكان به هه‌ژماركردنی قه‌باره‌ی ته‌نكیی به‌نزینی ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێك لهتهنكییهكه ده‌هێڵنه‌وه، تا ئه‌و به‌نزینه‌ی بووه به‌هه‌ڵم به‌زایه نه‌چێت و سودی لێ ببینرێت".
لە بڵاوکراوەکەدا هۆشداری ئەوە دراوە: "به‌پێچه‌وانه‌وه تێكردنی به‌نزین پاش چه‌ند جارێك له‌هه‌ستانه‌وه‌ی ده‌سكی به‌نزینه‌كه، زیان به‌سیستمی (EVAP) ده‌گه‌یه‌نێت و بۆ ماوه‌یه‌كیش (تا ئه‌و كاته‌ی به‌شی سیستمه‌كه له‌تانكییه‌كه خاڵی ده‌بێته‌وه) مه‌ترسییه‌كانی ته‌قینی تانكییهكهو سوتانی ئۆتۆمبێله‌كه ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا ناو بەناو دیاردەى گڕگرتنى ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێمی كوردستان ڕوودەدات و هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، به‌دڵنیاییه‌وه، به‌شێك له‌هۆكاری گڕگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه.