گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنەماڵەی ساڵح موسلیم: کچەکەمان بۆ نەخۆشی هاتە هەرێمی کوردستان بەڵام ڕادەستی تورکیا کرا

2020.07.20 - 10:05
App store icon Play store icon Play store icon
بنەماڵەی ساڵح موسلیم: کچەکەمان بۆ نەخۆشی هاتە هەرێمی کوردستان بەڵام ڕادەستی تورکیا کرا

ناس کورد-

بنەماڵەی ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی گەلان (پەیەدە) ڕایانگەیاند، کچێکیان بەناوی دالیا مەحمود موسلیم کە ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بووە، دوای ئەوەی بەهۆکاری نەخۆشی سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە لەوێوە ڕادەستی دەزگای میتی تورکیا کراوە، داواش دەکەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو پرسە بێنەدەنگ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە ڕونکردنەوەیەکدا، بنەماڵەی ساڵح موسلیمی هاوسەرۆكی پێشووی پارتی یەكێتی دیموكراتی  گەلان (PYD) ڕایگەیاند: "کچەکەمان ( دالیا مەحمود موسلیم ) وەک سەرجەم کچان و کوڕانی باکورو ڕۆژهەڵاتى سوریا پێش شەش ساڵ لەمەوبەر پەیوەندی کردوە بە ( یەکینەکانی پاراستنی ژنان YPJ ) بەمەبەستی بەرگریکردن لە گەل و نیشتمان لە دژی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش".

 

ئاماژە بەوەشكراوە: "لەبەر چەند هۆکارێکی تەندروستی پێش شەش مانگ دەستبەرداری هەڤاڵان و ئەرکەکانی بوو و بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕویکردە هەرێمی باشوری کوردستان، هەردەم لە پەیوەندی دابوو لەگەل خانەوادەکەی تا ماوەیەکی کەم بەر لە ئێستا پەیوندی کرد بەمەبەستی گەڕانەوەی بۆ ناو خانەوادەکەی لە ڕۆژئاوا، بەڵام سەرسام بوین بە ڕادەستکردنی بە دەسەڵاتدارانی تورکیاو دەزگای میت".

 

لە ڕونکردنەوەکەدا محەمەد موسلیم، برای ساڵح موسلیم ئەوەشی خستووەتەڕوو: " ئێمە وایدەبینین دەسەڵات لە هەرێمی باشور بەرپرسیارێتى بێسەروشوێنکرنی لەباشور یان ڕادەستکردنی بە دەزگای هەواڵگری تورکیای لە ئەستۆیە".

 

باوکى دالیا جەختى کردۆتەوە: " هەر وتەیەک لەسەر زاری ئەو بڵاوبکرێتەوە یان لەژێر فشاردا پێی بوترێ، ئەوە دورە لە ڕاستی و تەنها مەبەست لێی پیسکردن و شێواندنی ئابڕوی خانەوادەکەیی و دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریە لە ڕۆژئاوا ".

 

 

لەکۆتایی پەیامەکەدا خانەوادەی ساڵح موسلیم، داوا لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەکەن لێپرسینەوە بکەن بە مەبەستی ئازادکردنی کچەکەیان لە چنگی دەزگاى هەواڵگرى تورکیا و گرەنتی گەڕانەوەی بکەن بە سەلامەتی بۆ ناو خانەوادەکەی."

 

ڕونکردنەوەکەی ئەو بنەماڵەیە لەکاتێكدایە، دوو ڕۆژ بەر لەئێستا و ئاژانسی ئەنادۆڵۆی سەربە تورکیا بڵاویکردەوە: دالیا مەحمود موسلیم، برازاری ساڵح موسلیم، له‌ رێگای رازیكردنه‌وه‌ نیوه‌ڕۆی 15ی ئەم مانگە خۆی راده‌ستی هۆبه‌ی دژه‌ تیرۆری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی مێرسین كردووه‌".