گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى گەیشتنى پێکوتەی چارەسەرى کۆرۆنا

2020.07.20 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى گەیشتنى پێکوتەی چارەسەرى کۆرۆنا

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە بارەى هەواڵى گەیشتنى پێکوتەى تایبەت بە چارەسەرکردنى کۆرۆنا رونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕەتیکردەوە لە مانگى ئەیلوولدا هیچ جۆرە پێکوتەیەکى لەو جۆرە بگاتە عێراق.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە "ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە کە ئاماژە بە گەیشتنى پێکوتەى چینى ئیماراتى دەکەن بۆ عێراق لە سەرەتاى مانگى ئەیلولى داهاتوودا".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "هاوپەیمانى جیهانى تایبەت بە پێکوتەى کۆرۆنا هەر کات لە قۆناغەکانى ئەزموون تەواو بوون و گەیشتنە دروستکردنى پێکوتەیەکى کارا و ورد و زانستى، ئەو کات ئەو پێکوتەیەش وەک هەر وڵاتێکى تر دەدرێتە عێراقیش".

 

وەزارەتى تەندروستى عێراق لە راگەیەندراوەکەیدا مژدەى ئەوەیدا کە رەنگە پڕۆسەى دروستکردنى پێکوتەى دژى کۆرۆنا بەر لە کۆتایى ئەمساڵ، کۆتایى بێت و پێکوتەکە بێتە بەرهەم.

 

 

راگەیەندراوەکە لە کاتێکدایە هەواڵى ئەوە بڵاوکرایەوە کە پێکوتەیەکى چینى ئیماراتى دژى کۆرۆنا لە سەرەتاى مانگى ئەیلوول دەگاتە عێراق و بەگوێرەى هەواڵەکە پێکوتەکە لەسەر سوپاى چین تاقیکراوەتەوە و ئەنجامى باشى هەبووە و هاوکات وڵاتى ئیماراتیش بۆ توشبووانى کۆرۆنا لە وڵاتەکەى بەکارى هێناوە.