گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانایانی بەڕیتانی شەش جۆری كۆرۆنایان دیاریکرد كە مەترسی و نیشانەی جیاوازیان هەیە

2020.07.19 - 22:25
App store icon Play store icon Play store icon
زانایانی بەڕیتانی شەش جۆری كۆرۆنایان دیاریکرد كە مەترسی و نیشانەی جیاوازیان هەیە

ناس کورد- 

بەپێی ئەنجامی نوێترین توێژینەوەی زانكۆیەكی بەریتانیا، ژمارەیەك لەتوێژەران توانیویانە شەش جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا بكەن كە هەریەكەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە و نیشانەكانیان لەیەكترەوە جیاوازە، ئاماژە بەوەشكراوە، سێ جۆری كۆتایییان مەترسیدارن و زۆرجار توشبووەكە دووچاری مردن دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپیێ زاناكانی بوارەكە، هەموو جۆرەكان چەند نیشانەیەكی تایبەت بەخۆیان هەیە و دۆزینەوەی ئەوەش یارمەتی پزیشكی دەدات بۆ پڕكردنەوەی كەلێنێك كە خزمەتی بوارەكە دەكات، لەبەر ئەوەی یارمەتی دۆزینەوەی چارەسەرێكی گونجاو بۆ هەموو نەخۆشیك دەدات.

 

توێژینەوەكە لەلایەن زانكۆی كینگەر كۆڵیدجەوە ئامادە كراوە و توێژەران دەڵێن، پزیشكەكاكان دەتوانن سود لە دیاریكردنی چارەسەرەكە وەربگرن، بەتایبەت لەئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی دووەمی پەتاكەدا كە چاوەڕێ دەكرێت وەرزی پایز دەستپێبكات.

 

زاناكان باسیان لەوەش كردووە، لەبارەی دیاریكردنی جۆری ڤایرۆسەكەوە یارمەتی ڕزگار كردنی گیانی توشبووان بدات، چونكە پزیشكان ئەوەیان بۆ دەردەكەوێت كە نەخۆشەكە زیاتر پێویستی بە هەناسەی دەستكرد هەیە، ئەوەش لەسەر بنەمای پشكنینی جۆری پەتاكە.

 

جۆرە جیاوازەكان بەپێی توێژینەوەکە: 

جۆری یەكەمی كۆڤید 19 لە ئەنفلۆنزای ئاسایی دەچێت، بەڵام بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی لەگەڵدا نیە و نیشانەكانی توشبوونیش لەو كاتەدا لەنێوان سەرگێژخوارن و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و ئازاری ماسولكەكان و هەوكردنی گەروو و ئازاری سنگدا دەبێت.

 

جۆری دووەمیان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەشی لەگەڵدایە و نیشانەكانیشی سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و كۆكە و هەوكردنی گەروو و لەدەستدانی حەزی خواردن و قوڕگ كڕانیشی لەگەڵدایە.

 

جۆری سێیەم پەیوەندی بەكۆئەندامی هەرسەوە هەیە و جاروباریش سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و حەزی خواردن و سكچوون و ئازاری سنگی لەگەڵدایە، بەڵام تووشی كۆكە نابێت.

 

جۆری چوارەمیش، دەگاتە ئاستی یەكەم مەترسی و نیشانەكانیشی سەرگێژخواردن و لەدەستدانی بۆنكردن و قوڕگ كڕان و ئازاری سنگ و هەست بەشەكەتی تێدایە.

 

جۆری پێنجەمی كۆڤید 19ەش ئەوەیە، دەگاتە ئاستی دووەم مەترسی، شڵەژان و شێوانی پێدەوترێت، نیشانەكانیشی سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و حەزی خواردن و كۆكە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش و قوڕگ كڕان و هەوكردنی قوڕگ و ئازاری سنگ و هەستكردن بەشەكەتی و شێواوی و ئازاری ماسولكەكانی تێدایە.

 

جۆری شەشەمی ڤایرۆسەكەش ئەوەیە دەگاتە ئاستی سێیەمی مەترسییەكان، لەم جۆرەدا هەموو جۆرە تێكچوونێك ڕووەدات لەكۆئەندامی هەناسە و هەرسدا، نیشانەكانیشی سەرگێژخواردن و لەدەستدانی هەستی بۆنكردن و لەدەستدانی حەزی خواردن و كۆكە و بەرزی پلەی گەرمای لەش و هەوكردنی پوڕگ و ئازاری سینگ و شەكەتی و ئازاری ماسولكەكان و لاوازی هەناسەدان و سكچوون و سكئێشانی لەگەڵدایە.

 

جیاوازی لەدەركەوتنی نیشانەكاندا

توێژەران ئەوەشیان ڕوونكردووەتەوە، نیشانەكان لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە دەگۆڕێت، هەندێک توشبوو هەیە هەست بەنیشانەی سوك دەكات، بەڵام هەندێكی دیكە بەدەستیەوە دەناڵێنن و هەندێكی دیكەش بەو هۆیەوە دەمرن.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هەندێک نیشانە لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا زۆر باسنەكراون وەكو سك ئێشە و هەستكردن بەشێواوی، بەڵام ئەوانە پەیوەندییان بەئاستی مەترسی حاڵەتی توشبوونەكەوە هەیە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە 1.5%ی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسی جۆری یەكەم بوون پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكرد هەیە، بەڵام ئەوە بەسەر جۆری دووەم و سیەمیشدا دەچەسپێت.

 

هەر بەپێی ئاكامی توێژینەوەكە، لە8.6% ئەوانەی كە تووشی جۆری چوارەمی ڤایرۆسەكە بوون پێویستیان بەهەناسەدانی دەستكرد هەیە، بەڵام لەجۆری شەشەمدا ترسناكترەو نیوەیان پێویستیان بە چاودێری كردنیان لەنەخۆشخانە هەیە.

 

توێژینەوەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، توشبووانی كۆرۆنا لەجۆری 4 و 5 و 6 زیاتر ئەو توشبووانە دەگرێتەوە كە بەتەمەنن، یاخود گرفتێكی تەندروستیان هەیە.