گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو سيستمە موشەكيەى تايوان كە چين لێى دەترسێت و پێويستە دووجار بيربكاتەوە پێش داگيركردنى

2020.07.19 - 21:42
ئەو سيستمە موشەكيەى تايوان كە چين لێى دەترسێت و پێويستە دووجار بيربكاتەوە پێش داگيركردنى

 

ناس کورد-

تايوان لە دودڵیيەكى بەردەوامدا دەژى، ئەوەش بەهۆى پڕوپاگەندەكانى چين كە ئەو وڵاتە بە بەشێك لەخۆى دەزانێت و هەڕەشەى ئەوەى لێدەكات كە بەهێز ڕێگە لەسەربەخۆيى ئەو وڵاتە دەگرێت، بەڵام تايوان سورە لەسەر ئەوەى لە چين دوربێت و تاكە هيواشى سيستمە موشەكيە بەهێزەكەيەتى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى پەكين.

 

لەئەگەرى هەڵگيرسانى شەڕ بە دڵنياييەوە تايوان هەوڵى بردنەوە لەو وڵاتە زلهێزە نادات، بەڵكو هەوڵى ئەوە دەدات زيانەكانى چين بۆ داگيركردنى وڵاتەكەى زۆر گەورە بێت، ئەوەش وا لە چين دەكات كە پێش ئەوەى هێرش بكاتە سەر ئەو وڵاتە، دووجار بير بكاتەوە، ئەوەش بەهۆى سيستمى موشەكيى تايوان.

 

گۆڤارى فاينانشياڵ ئينتريست بڵاويكردوەتەوە، موشەكانى تايوان زياتر موشەكى بەرگرين، بەڵام لەماوەى دواييدا چەندين گۆڕانكارى تێدا كردوە، بەشێوەيەك كە دەتوانێت لە ناو خاكى چين ئامانج بپێكێت.

 

گرنگترين موشەكەكانى تايوان

 

 Hsiung Feng III

يەكێكە لە نوێترين موشەكانى تايوان لە خێزانى Hsiung Feng ە و لەساڵى 1994 گەشەى پێدراوە، ئەوەش لەبەرامبەر زيادبونى تواناى تەكنەلۆجى كەشتيە جەنگيە چينيەكان.

 

ئەو جۆرە موشەكە لە دەنگ خێراترە و سوتەمەنى ڕەق بەكاردەهێنێت وەك پاڵپشتيەك، هەروەها سوتەمەنى كارپێكردنى فڕۆكەش بەكاردەهێنێت، چونكە لە بنەڕەتدا  وەك موشەكى دژە كەشتى دروستكراوە بۆيە دوريەكەى لە 120 بۆ 150 كيلۆمەتر دەڕوات.

 

ئەم موشەكە بەجۆرێك دروست كراوە كە زيرەكيەكى تێدا بەكارهێنراوە و لەكاتى پێكانى كەشتى كاتێك زانى كە چوەتە ناو لەشى كەشتيەكەوە سەرجەم تواناى تەقينەوەكەى ئاراستەى بەشى خوارەوەى دەكات ئەوەش تا زيانى زياتر بگەيەنێت.

 

Hsiung Feng IIE

سەرەڕاى ئەوەى ناوەكانيان لەيەك دەچێت و سەربە هەمان هێزانى Hsiung Fengە، بەڵام ئەم جۆرە موشەكە تەواو جياوازە، دەتوانێت تا 600 كيلۆمەتر بڕوات و پاڵپشتيەكى سوتەمەنى ڕەقى هەيە، هەروەها بزوێنەرێكى تۆربينى هەيە كە بە سوتەمەنى شل كاردەكات.

 

بەپێى زانياريەكانى گۆڤارەكە، وردبينى ئەم موشەكە 15 مەترە، واتا %50ى ئەو موشەكانەى دەتەقێنرێن 15 مەتر ياخود نزيكتر لە خاڵى ئامانجەكە دەدەن بەزەويدا، ئەم موشەكە سەرێكى جەنگى هەڵگرتوە و تەقينەوەكەى زۆر بەهێزە و پارچەكانى دەتوانن گولەنەبڕ ببڕن.

 

يون فنگ

ئەم موشەكە لەئێستادا لەژێر پەرەپێداندايە و بەپێچەوانەى زۆربەى موشەكانى ترى تايوان بۆ لێدان لە ئامانجە وشكانيەكان لەناوخۆى چين دروست كراوە.

 

زانيارى زۆر كەم لەسەر موشەكەكە هەيە و شارەزاين پێيان وايە دەتوانێت كڵاوەى جەنگى بەهێز هەڵگرێت و پارچەى زۆرە كە دەتوانن گولەنەبڕ ببڕن، دەتوانێت دوورى 1200 بۆ 2000 كيلۆمەتر ببڕێت.