گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

2020.07.19 - 20:12
تەندروستیی هەرێم ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم تۆمارکردنی دوو ٢٥٦ توشبووی نوێی کۆرۆنای لە هەرێم ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، ١٣٣ توشبووش چاکبوونەتەوە و ١٠ توشبووش گیانیانلەدەستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١٧٨ پشکنینی نوێی کۆرۆنا کراوە و ٢٥٦ توشبووی نوێش تۆمارکراون، کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (١٢٤ هەولێر)

(٥٨ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان، ١٣ ڕاپەڕین)

(١٥ دهۆك)

(١٢ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ١٣٣ توشبووش چاکبوونەتەوە، ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

 (٦٣ هەولێر)

(٢٢ گەرمیان، ١٦ ڕاپەڕین)

(١٠ دهۆك)

(٢٢ هەڵەبجە)

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە:

                  

(٤ هەولێر)

(٤ سلێمانی)

(٢ گەرمیان)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

کەڕەنتین ١٩٥٢٦ هاوڵاتی                (١٧٤٢٩ دەرچوو)

پشکنین        ١٧٤٥٧٥                       (٧٤٧٣٨ هەولێر، ٥٧٦٣٧ سلێمانی، ٤٠٥١٥ دهۆك، ١٦٨٥ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٨٥١                            (٢٨١٣ هەولێر، ٧٣٣٧ سلێمانی، ٣٤١ دهۆك، ٣٦٠ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٩٣٨                       (١٩٧٠ هەولێر، ٣٤٦٣ سلێمانی، ٢٦٦ دهۆك،  ٢٣٩ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٥٠١              (٧٦٩ هەولێر،  ٣٥٤٣ سلێمانی، ٧٥ دهۆك،  ١١٤ هەلەبجە)

مردن ٤١٢                              (٧٤ هەولێر، ٣٣١ سلێمانی، ٧ هەڵەبجە)