گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

22 کەس لەژێر چاودێری ورد دان

ئامارێکی دڵخۆشکەر لە سلێمانییەوە؛ تەنها 176 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەن

2020.07.19 - 18:33
ئامارێکی دڵخۆشکەر لە سلێمانییەوە؛ تەنها 176 توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەن

ناس کورد-

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ئێستادا 176 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنان لە شاری سلێمانی و تەنها 22 توشبووش لەژووری چاودێری وورد دان، واتە تەنها %5ی توشبووان لە نەخۆشخانەن و کەمتر لە %1 لەژێر چاودێری ورد دان.

 

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەموزی 2020، د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند: " لە ئێستادا 176 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنان لە شاری سلێمانی."

 

بەوپێیەی لەئێستادا 3482 توشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی هەن، واتە تەنها لە %5ی توشبووان لە نەخۆشخانەن و %95یان لە ماڵەکانی خۆیاندان و پێویستیان بە نەخۆشخانە نییە.

 

وتەبێژی تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە: "لەکۆی توشبووانیش تەنها 22 توشبوو لە ژێر چاودێری ورد دان."، ئەوەش دەکاتە ڕێژەی %06، واتە لەهەر 100 توشبوویەک کەمتر لە یەک توشبوو لەژێر چاودێری ورد دایە.