ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 310 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و دوو هەزار و 36 توشبووش چاکبوونەتەوە، هەروەها 90 توشبووی دیکەش گیانیانلدەستداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراقدا هاتووە: "لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 15 هەزار و 737 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق کراون و تیایدا دوو هەزار و 310 توشبووی نوێ تۆمارکراون."
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 36 توشبوو چاکبوونەتەوە و 90 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق ئێستا ئامارەکانی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە:
توشبوون: 92530
چاکبوونەوە: 60528 (%64)
مانەوە لە نەخۆشخانە: 28221
ئەوانەی بارودۆخیان ناجێگیرە: 389
مردن: 3781