ناس کورد-
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات لەکرینی دراوی تمەنی ئێرانی بۆ مەبەستی قازانج کردن و دەڵێت، وەک قومارکردن وایە و دەکرێت توشی زەرەر و زیان بن، بۆیە کارێکی دروست نییە و دووربکەونەوە لێی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی تەموزی 2020، سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی رایگەیاند: ''بۆ كاری بارزگانی ئاساییه مامەڵه کردن بە دراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بازرگانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی تمه‌نه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "بەڕایی ئێمه له ئێستادا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی تمه‌ن ده‌كڕن به مه‌به‌ستی قازانج له ماڵه‌وه دایده‌نێن تاكو دواتر به نرخێكی گرانتر بیفرۆشنه‌وه، كارێكی دروست نیه و ده‌كرێت توشی زهر و زیان بن، چونكه وەکو قومار وایە، هەرچەندە هاووڵاتیان ئازادن لەکڕینی''.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕونیشیکردووەتەوە: " هاووڵاتیان ده‌توان ته‌نها بڕێكی كه‌م تمه‌ن بكڕن، به‌شی سه‌فه‌رێك یاخود به گوێره‌ی پێداویستی و بارودۆخی ژیانی رۆژانه‌ی خۆیان."
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێكە نرخی تمەنی ئێرانی بەشێوەیەكی بەرچاو بەهاكەی رووی لە دابەزین كردووە بە جۆرێك 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بووە بە زیاتر لە دوو ملیۆن و 500 هەزار تمەن، ئەوەش وای لە هاووڵاتیان کردووە سەربکەنە تمەن کڕین، بەئومێدی ئەوەی نرخەکەی بەرزببێتەوە و دواتر بە قازانج بیفرۆشنەوە.