ناس کورد-
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران لە بەغدا ڕایگەیاند، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی هەردوولا ئاڵۆز نابێت و دەڵێت، زۆر ڕێککەوتننامە هەن کە کارا دەکرێنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەیانی ئەمڕۆ زەریف گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق کۆبووەوە، زەریف لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی هاوبەشدا وتی، "پەیوەندی زۆر باشمان لەگەڵ عێراق لەسەر ئاستی وزە هەیە و بەردەوامیش دەبن، زۆر ڕێککەوتننامە هەن کە کارا دەکرێنەوە."
هاوکات فواد حسێن، وەزیری دەرەوەى عێراق ڕایگەیاند، "پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانمان تاوتوێ کرد."
وتیشی، "کازمی بەمزوانە سەردانی ئێران دەکات و پێویستە ناوچەکە و عێراق دور بخەینەوە لە ئاڵۆزییەکان."
جەختیکردەوە کە "عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکی هاوسەنگی هەبێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ."