ناس کورد-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و سیاسیی عێراقدا کۆبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارە زەریف لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق، مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیران، محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمان کۆبێتەوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى عێراق کارنامەى سەردانەکەى زەریفى ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، سەردانەکە لەچوارچێوەى پتەوکردنى پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانى هەردوو وڵاتدایە.
وتیشى، "لەسەردانەکەدا تاوتوێی ئاڵنگاریی و بەرژەوەندیە هاوبەشەکان دەکرێت".
ئەحمەد سەحاف باسى لەوەشکردووە، زەریف لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکە و وەزیرى دەرەوە عێراق کۆدەبێتەوە.