گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانايانى بەريتانى ترسى ئەوەيان هەيە ترامپ ڤاكسينەكەيان قۆرخ بكات

2020.07.18 - 22:19
زانايانى بەريتانى ترسى ئەوەيان هەيە ترامپ ڤاكسينەكەيان قۆرخ بكات

ناس کورد- 

زانايانى بەريتانى ئاشكرايانكرد، كار بۆ پەرەپێدانى ڤاكسينێكى دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا دەكەن، بەڵام لە هەڵسوكەوتى ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و سەرۆكەكەى "دۆناڵد ترامپ" دەترسن.

 

ژمارەيەك زاناى بەريتانى سەرقاڵى پەرەپێدانى ڤاكسينێكى دژە ڤايرۆسى كۆرۆنان و هەنگاوى باشيان بڕيوە و باس لەوەدەكەن، ئەگەر دۆناڵد ترامپ، سەرۆكى ئەمريكا سوربێت لەسەر ئەوەى كە ڤاكسينەكە سەرەتا بۆ پاراستنى ئەمريكا بەكاربهێنرێت ئەوا پەرەى پێنادەن و دروستى ناكەن.

 

لاى خۆيەوە پرۆفيسۆر "وربين شاتوك" كە سەرپەرشتى تاقيكردنەوەى ڤاكسينەكە لەسەر توشبوان دەكات و دەستيان پێكردوە، باسى لەوەكردوە، حكومەتى بەريتانى هانی داون كە ڤاكسينەكە لە بەريتانيا دروست بكەن.

 

لەماوەى دواييدا كۆشكى سپیى ئەمريكا سەرجەم ڤاكسينەكانى كۆمپانياى "ڕيمديسيفير"ى ئەمريكى قۆرخكرد و ئەو بڕەی بەرهەمهێنرابوون كڕى، ئەوەش دودڵى و نيگەرانى لە دەرەوەى ئەمريكا لێكەوتەوە.

 

ئەو زانا بەريتانيانە باس لەوەدەكەن، ترسى ئەوەيان هەيە ڤاكسينەكەيان كە لە ئێستادا لە ئەمريكا گەشەى پێدەدەن ڕێگە نەدرێت هەناردەى دەرەوەى ئەو وڵاتە بكرێت.

 

شاتوك ئاماژەى بەوەشداوە: "يەكێك لەو بابەتانەى كە زەنگى ئاگاداركردنەوەى بۆ لێداون نەتەوەيەكە كە دەيەوێت هەموو شتێك بكڕێت، خۆشبەختانە ڤاكسينەكەمان لە ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا دروست ناكەين و حكومەتى بەريتانى پشتگيرى كردوين بۆ ئەوەى لەوێ دروستى بكەين و هەروەها وەك دڵنيابونەوەيەكيش بۆ تواناى دروستكردنى ڤاكسينەكە."