گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توێژینەوەیەک: لەساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی چەند وڵاتێک بەڕێژەی 50% کەمدەکات

2020.07.18 - 21:55
توێژینەوەیەک: لەساڵی 2100 ژمارەی دانیشتووانی چەند وڵاتێک بەڕێژەی 50% کەمدەکات

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەمریکی ئاشکرایکرد، پەیڕەوکردنی سیاسەتی سنوردارکردنی ڕێژەی لەدایکبوون لە هەندێک وڵاتی جیهان دوچاری ئاسەواری خراپیان دەکاتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم سەدەیە ژمارەی دانیشتووانی چەند وڵاتێکی جیهان کەمبێتەوە بۆ نیوە.

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکی ئەمریکی کە لەگۆڤاری"Lancet"پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، پەیڕەوکردنی سیاسەتی سنوردارکردنی لەدایکبوون کە لە ئێستادا لەهەندێ وڵاتی جیهان جێبەجێدەکرێت ئاسەواری خراپی لێدەکەوێتەوە، جیهانیش لە ئێستادا ئامادەی ئەو کەمکردنەوە خێرایە نییە. 

 

توێژینەوە ئەمریکییەکە کە لەلایەن توێژەرانی (پەیمانگای هەڵسەنگاندنی تەندروستیی سەربە زانکۆی واشنتۆن) ئەنجامدراوە ئاماژەی بەوەکردووە: " 23 وڵات لە جیهاندا کە وڵاتانی ژاپۆن، تایلەند، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پۆرتوگال و کۆریای باشور لەو چوارچێوەیدان تا کۆتایی ئەم سەدەیە و سەرەتایی سەدەی داهاتوو ژمارەی دانیشتوانیان بەرێژەی لە 50% کەمدەبێتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "وڵاتی چین لە سەرەتای سەدەی داهاتوو لە ساڵی (2100) ژمارەی دانیشتوانی بەڕێژەی لە 48 %دا کەمدەبێتەوە".

 

توێژینەوەکەی زانکۆی واشنتۆن ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ساڵی 2100 دا پێنج وڵات لە جیهاندا دەبنە گەورەترین وڵاتی سەرزەوی لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە کە ئەوانیش وڵاتانی (هیندستان، نایجیریا، چین، ئەمریکا و پاکستان)ن. 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی توێژینەوە ئەمریکییەکە، لە ساڵی 2064 ژمارەی دانیشتوانی گۆی زەوی دەگاتە 9.73 مليار کەس، بەڵام لەساڵی 2100 ئەو ژمارەیە کەمدەبێتەوە بۆ 8.79 مليار کەس.