گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی رۆژانەی کۆرۆنا دابەزی.. 118 توشبوو چاکبوونەوە

2020.07.18 - 20:43
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ تۆمارکردنی حاڵەتی نوێی رۆژانەی کۆرۆنا دابەزی.. 118 توشبوو چاکبوونەوە

ناس کورد-

ژمارەی توشبووانی ڕۆژانەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دابەزی و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردودا ١٤٢ توشبووی نوێ تۆمارکراون و ١١٨ توشبووش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: "لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٢٠ پشکنینی کۆرۆنا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان کراوە و ١٤٢ توشبووی نوێ تۆمارکراون کە بەمشێوەیە دابەشبوون:

 

(٣٧ هەولێر)

(٤٨ سلێمانی، ٤٠ گەرمیان)

(٥ دهۆك)

(١٢ هەڵەبجە)

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەروەها ١١٨ توشبوو چاکبوونەتەوە و بەمشێوەیە دابەشبوون:          

 

 (٥٦ هەولێر)

(٢٩ گەرمیان)

(١٣ دهۆك)

(٢٠ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١ توشبووی دیکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە دابەشبوون:                   

(٤ هەولێر)

(٤ سلێمانی)

(١ گەرمیان)

(١ ڕاپەڕین)

(١ هەڵەبجە)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەئێستادا ئاماری گشتی کۆرۆنا لەهەرێم بەمشێوەیەیە :

 

کەڕەنتین ١٩٤٣٨ هاوڵاتی                (١٧٣٥٣ دەرچوو)

پشکنین        ١٧٢٣٩٧                       (٧٣٩٢٤ هەولێر، ٥٦٩٣٧ سلێمانی، ٣٩٨٧٦ دهۆك، ١٦٦٠ هەلەبجە)

تووشبوون ١٠٥٩٥                            (٢٦٨٩ هەولێر، ٧٢٣٢ سلێمانی، ٣٢٦ دهۆك، ٣٤٨ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٨٠٥                       (١٩٠٧ هەولێر، ٣٤٢٥ سلێمانی، ٢٥٦ دهۆك،  ٢١٧ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٨٨    (٧١٢ هەولێر،  ٣٤٨٢ سلێمانی، ٧٠ دهۆك،  ١٢٤ هەلەبجە)

مردن ٤٠٢                              (٧٠ هەولێر، ٣٢٥ سلێمانی، ٧ هەڵەبجە)