ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای ڕاگەیاند و دەڵێت، دوو هەزار و 49 توشبوو نوێ دەستنیشان کراون و 75 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە؛
بەغدا\ڕەسافە: 263
بەغدا\کەرخ: 144
شاری پزیشکی: 36
نەجەف: 89
سلێمانی: 108
هەولێر: 72
دهۆک: 8
کەربەلا: 137
کەرکوک: 176
دیالە: 99
واست: 167
بەسرە: 164
میسان: 42
بابل: 250
دیوانیە: 68
زیقار: 56
ئەنبار: 16
موسەنا: 66
نەینەوا: 30
سەڵاحەدین: 16
بەوپێیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتە 90 هەزار و 220 کەس.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 75 کەس بەهۆی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردوون، ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتە سێ هەزار و 691 حاڵەت.
هاوکات هەزار و 997 توشبووی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە و ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتووەتە 58 هەزار و 492 کە دەکاتە 64.8%ی کۆی توشبووان.