گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلانەکە بۆ سەرجەم خاڵە سنورییەکانە

بەغدا هێز رەوانەى خاڵێکى دیکەى سنورى دەکات

2020.07.18 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا هێز رەوانەى خاڵێکى دیکەى سنورى دەکات

ناس کورد-

 

جێگرى فەرماندەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕایگەیاند، هێزێکى فەرماندەییەکە بەم نزیکانە رەوانەى دەروازەى سنورى زرباتیە لەپارێزگاى واست دەکرێت، لە چوارچێوەى هەڵمەتى گەڕانەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت بۆ دەروازە سنورییەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەرى کە سەردانى ئەو دەروازە سنورییەى هاوسنور لەگەڵ ئێرانى کرد بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، رێوشوێنى توند دەگرنە بەر بۆ سەپاندنى یاسا، گەڕانەوەى شکۆى دەوڵەت بەشێوەیەکى تەواوەتى لەسەرجەم خاڵە سنورییەکان، ئەوەش بۆ دەستەبەرکردنى داهات بۆ تەواوى وڵات.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ئامانج لەسەردانەکەى ئاگاداربوون بووە لەکارەکانى خاڵە سنورییەکە، ئامادەکاریی بۆ گەیشتنى هێزێکى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان لەچەند رۆژى داهاتوودا و بنەبڕکردنى گەندەڵى.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا عومەر وائیلى بەڕێوەبەرى دەروازە سنورییەکان کە هاوڕێیەتى  شەمەرى کرد لەسەردانەکەیدا بۆ دەروازە سنورییەکە ڕایگەیاند، ئامانج لەسەردانەکە گەڕانەوەى شکۆى دەوڵەت بووە بۆ دەروازەکە، لەگەڵ دابینکردنى داهات بۆ خەزێنەى گشتى و بەرەنگاربوونەوەى دیارى چەکدارى.

 

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان پێشتر ئامادەکردنى پلانێکى ڕاگەیاند، بۆ کۆنترۆڵکردنى دەروازە سنورییەکان، لەسەر بنەماى بڕیار و رێنماییەکانى مستەفا کازمى سەرۆکوەزیران.

 

لەو چوارچێوەیەدا فەرماندەییەکى هێزى سەربازى رەوانەى خاڵە سنورییەکانى هەردوو پارێزگاى دیالە و بەسرە کردووە و کۆنترۆڵى دەروازە سنورییەکانى گرتووەتە دەست.