گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت

2019.04.19 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بارانی بەلێزمە دەبارێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-

شارەزایانی كەشناسی پێشبینی ئەوە دەكەن هاو كات لەگەڵ بارانبارینی بەلێزمەدا، پلەی گەرمی لە زۆربەی شارەكانی عێراق ڕوو لە دابەزین بكات و كەشوهەوای عێراق لەڕۆژانی داهاتوودا گۆڕانكاری بەخۆیەوە ببینێت.

.

نایەل ئەلعەلی شارەزای كەشناسی عێراقی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك لە نووسینێكدا كە (ناس كورد) بەدواداچوونی بۆ كردووە، بڵاوی كردۆتەوە "كەشوهەوای ئەمڕۆ (هەینی) بارانی بەلێزمە و مامناوەند و هەورە تریقشە بەخۆوە دەبینێت لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عێراق، و شەپۆلەكە بەردەوامی دەبێت تا ڕۆژی شەممەی داهاتوو".

.

بەوتەی ئەو شارەزایەی كەشناسی، پاڵەپەستۆیەكی نزم و هەوایەكی سارد ڕوو لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، و لە ئێوارەی یەكشەممەوە بارانێكی بەلێزمە دەبارێت و تا ئێوارەی دووشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، پلەكانی گەرما زیاتر دادەبەزێت و بەرزترین پلە 14، و نزمترینیان 6 پلە دەبێت و ئاراستەی با هێواش و مامناوەند دەبێت، بەڵام خێراییەكەی بەهێز دەبێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی شەپۆلی بارانەكە.

.
نایەل ئەلعەلی روونیدەكاتەوە، ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق كەشو هەوا تێیدا جێگیرە، و پلەكانی گەرما لە شارەكانی ناوەڕاست لە نێوان 20 بۆ 28 پلە دەبێت و لە باشور 29 بۆ 32 پلە دەبێت، و لە ڕۆژئاوای عێراق 18 بۆ 24 پلە دەبێت.

.