گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لە 100 كاتژمێردا ملیۆنێک توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا

2020.07.18 - 11:31
بۆ یەکەمجار لە 100 كاتژمێردا ملیۆنێک توشبووى کۆرۆنا تۆمارکرا

ناس کورد-



 بۆ یەكەمجار لەماوەی 100 كاتژمێردا لەسەرتاسەری جیهاندا ملیۆنێك توشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار کراوە، لەئێستاشدا ژمارەی توشبووان 14 ملیۆنی تێپەڕاندووە.

 

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكەوە لەمانگی كانوونی دووەمی ئەم ساڵەوە و لەماوەی 3 مانگدا یەك ملیۆن توشبوو تۆماركراوە دواتر لە13 ی تەمموزدا بازیدا بۆ 13 ملیۆن توشبوو، لەماوەی 4 ڕۆژیشدا ئەو ڕێژەیە گەیشتە 14 ملیۆن توشبوو، ئەوەش بەپێى ئامارێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز.

 

هێشتا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی توشبووی تێیدا تۆمار دەكرێت و گەیشتووەتە زیاتر لە 3 ملیۆن و 600 هەزار حاڵەت، ڕۆژی پێج شەممەی ڕابردووش زیاتر لە 77 هەزار حاڵەتی نوێ تۆماركراوە، ئەوە لەكاتێكدایە لەسوید لەسەرەتای بڵاوبونەوەی پەتاكەوە تائێستا 77 هەزار و 281 هەزار حاڵەتی توشبوون تۆمار كراوە.

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، ژمارەی توشبوون بەڤایرۆسەكە لەسەرئاستی جیهان 3 بەرامبەر زیاترە لەتوشبوون بەپەتای ئەنفلۆنزای توندی ساڵانە.

 

بەپێی ئامارەكەی ئاژانسی ڕۆیتەرز كە پشتی بەڕاپۆرتی حكومەتەكان بەستووە، حاڵەتی توشبوون لە هەردوو ئەمریكا بەڤایرۆسەكە ڕێچكەی خێرای وەرگرتووە و ژمارەی توشبوون و مردن دەكاتە نیوەی توشبوون و مردن لەسەرتاسەری جیهاندا بەو ڤایرۆسە.

 

هەروەها لە بەرازیل زیاتر لەدوو ملیۆن توشبوو هەیە كە لەناویاندا سەرۆكی وڵاتی تێدایە و تا ئێستاش زیاتر لە 76 هەزار حاڵەتی مردن هەیە.

 

لەهیندستانیش حاڵەتی توشبوون ملیۆنیکى تێپەڕاندووە ڕۆژانەش نزیكەی 30 هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەكرێت.