ناس کورد-
فەرماندەى هێزەکانى بەسیجى ئێران لە ناوچەى هەورامان لە پێکدادانێکى چەکداریدا لەگەڵ گروپێکى کوردى لەپارێزگاى کوردستانى خۆرئاواى ئێران کوژرا.
میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، جەمال کەریمى هێزەکانى بەسیجى ئێران لە ناوچەى هەورامان و ئەندامێکى بەسیج لەپێکدادادانەکەدا کوژراون.
بەسیج هێزێکى نیمچە فەرمى ئێرانە کە لە خۆبەخشانى مەدەنى پێکهاتووە و ساڵى 1979 بەفەرمانى خومەینى پێکهێنراوە.
هێزەکە سەر بە هێزەکانى سوپاى پاسداران کە فەرمان لە رابەرى باڵاى ئێرانەوە وەردەگرن.
ئەندامانى بەسیج بەوەناسراون کە لایەنگرى توندى سەرکردە سیاسی و سەربازییەکانى ئێرانن.